به‌رپرسانی هیندستان ڕایانگه‌یاند به‌یانی ئه‌مڕۆ له باكووری ئۆتار پرادێش له هیندستان به‌هۆی پێكدادانی پاسێكی دوو نهۆمی له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێكدا هه‌ژده كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ده‌ی دیكه‌ش برینداربوون.
بە گوێرەی هەواڵی ڕۆیتەرز پشکێنەری پۆلیس یامونا پراسەد لە پارابانکی ڕایگەیاند ڕووداوه‌كه لە نزیک پارابانکی ناوەندی یوتار پرادێش لەسەر ڕێگای گشتی ڕوویدا، گوتیشی پاسەکە نزیکەی سه‌د و په‌نجا سەرنشینی تیادابوو.
لای خۆشییه‌وه نارینا رینادرمۆی سەرۆک وەزیرانی هیندستان سەرەخۆشی لە قوربانییەکان کرد و وتی بە هۆی هەواڵی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە پارابانکی زۆر دڵتەنگەم و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان دەکەم، داواشیكرد هه‌رچی زووه ئامادەکاری بکرێت بۆ ئەوەی چارەسەری گونجاو بۆ هەموو بریندارەکان ئه‌نجام بدرێت.
جێی ئاماژه‌یه ڕووداوی هاوشێوه له ناوچه جیاوازه‌كانی هیندستان به‌هۆی خراپی ڕێگاوبان و كۆنی پاس و بارهه‌ڵگره‌كانه‌وه زوو زوو ڕووده‌دات كه زۆر جار قوربانی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.