Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 07:07

سه‌رۆکى حکومەتی هه‌رێمى کوردستان سەرەخۆشی لە پاتریارک مار گۆرگیس دەکات

کوردستان TV
#7
100%

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ئەمڕۆ چوارشەممە 28 ی تەمموزی 2021 ، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی پاتریارک مارگۆرگیس سڵیوای پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی لە عێراق و جیهان کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:

به‌ڕێز قه‌داسه‌تی پاتریارك مار گۆرگیس سڵیوا، پاتریاركى كه‌نیسه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ئاشوورى:

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو په‌ننا دانیال سڵیواى خوشكی بەڕێزتانم پێگەیشت، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ به‌ڕێزتان و خانەوادەکەتان دەکەم، خوای مەزن گیانى خوالێخۆشبوو بخاته‌ به‌ر میهره‌بانیى خۆى و و ئارامیش بە ئێوە ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.