وەزیری بەرگری ڕووسیا ڕایگهیاند: كشانهوهی خێرای هێزه بیانییهكان له ئهفغانستان بۆته هۆی ئەوەی کە دۆخەکە بەخێرایی تێكبچێت.
سێرگی شۆیگو وەزیری بەرگری ڕووسیا ڕایگهیاند كشانهوهی خێرای هێزه بیانییهكان چالاكی تیرۆریستانی زیاد كردووه له ئهفغانستان. ڕاشیگهیاند هەڵکشانی چالاکی تیرۆریستی لە ئەفغانستان بارودۆخهكهی زۆر خراپ كردووه و هاووڵاتیانی ئهو وڵاتهی نیگهران كردووه له مهترسییهكانی بزوتنهوهی تاڵیبان، گوتیشی بارودۆخەکە پێویستی بە ڕێوشوێنێکی گونجاو هەیە .
وهزیری بهرگری ڕووسیا لە میانەی قسەکردن لەگەڵ شێرالی میرزا هاوتا تاجیکەکەی باسی له کاری هاوبەش كرد بۆ هاوكاری هەڕەشەکانی خاکی ئەفغانستانی دراوسێ، گوتیشیان کشانەوەی بەپەلەی هێزە بیانییەکان لهو وڵاته بووە هۆی ئەوەی کە دۆخەکە بەخێرایی تێكبچێت و چالاکی تیرۆریستی زیاتر بێت. سێرگی شۆیگۆ ئاشكراشیكرد لەم چەند هەفتەیەی دواییدا لە دەوحەی قەتەر دیدار و چاوپێکەوتنهكان ئەنجام دراون، بەڵام دیپلۆماتەکان هۆشدارییان داوە لەوەی کە لەو کاتەوەی لە مانگی ئەیلوولەوە دەستیان پێ کردووە گفتوگۆی ئاشتی پێشکەوتنی بهخۆوه نهدیوه.
جێی ئاماژهیه لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە سەرانسەری ئەو وڵاتە پێکدادانێکی توند ڕوویدا کە چهكدارانی تاڵیبان هێرشی گەورە دەکاتە سەر ناوچە گوندنشینەکان و دەروازە سنوورییەکان و پایتەختە هەرێمییەکان کۆنترۆڵ دهكهن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.