Erbil 31°C یەکشەممە 23 ئاب 01:51

سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان پێشوازى له‌ باڵیۆزى تورکیا کرد

کوردستان TV
100%

 

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/7/28 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌  ئاليڕزا گونه‌ى، باڵيۆزى تازه‌ى توركيا له‌ عيراق كرد.

له‌ ديدارێكدا  سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ باڵيۆزى تازه‌ى توركيا له‌ عيراق كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.

له‌ ديداره‌كه‌دا كه‌ به‌ڕێز كونسولى گشتيى توركيا له‌ هه‌ولێر ئاماده‌ بوو، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ توركيا تاوتوێ كران و هه‌ردوولا خواستيان بۆ بره‌ودان به‌ هه‌موو بواره‌كانى په‌يوه‌ندى دووپات كرده‌وه‌.

دۆخى عيراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عيراق، دۆخى بڵاوبوونه‌ى په‌تاى كۆڤيدـ19 له‌ عيراق و توركيا، شه‌ڕى دژى تيرۆر، مه‌ترسييه‌كانى داعش و چه‌ند بابه‌تێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.