له راگه‌یاندراوێكدا، پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، بەیانی ئەمڕۆچوارشەمە 2021.7.28، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری جێگرى پارێزگار، سه‌ردانى بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆکانی هه‌ولێرى كرد و لەلایەن زه‌رده‌شت سه‌رسام، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆکانی هه‌ولێر پێشوازی لێ‌کرا.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی پارێزگادا هاتووه:
لەسه‌ردانه‌كه‌یدا، پارێزگاری هەولێر، دواى ئه‌وه‌ى سه‌ردانى یه‌كه یه‌كه به‌شه‌كانى كرد و له‌نزیكه له‌ره‌وشى چۆنیه‌تى به‌ڕێوه‌چوونى كاروباره‌كانى كۆڵییه‌وه، ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه دەبێت هەموو لایەک به‌یه‌كه‌وه وه‌ك یەک تیم بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییان و دانیشتوانی شارى هه‌ولێر بەبێ جیاوازی کاربکەن و هەموو هەوڵێکتان بخەنەگەڕ بۆ خزمەتکردن و ڕێزگرتنی هاوڵاتییان و کەمکردنەوەی ڕۆتین لەڕاییکردنی کاروبار و جێبەجێکردنی مامەڵەکانیان.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن: هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌ی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، تیشکی خستە سەر ئەو پلان و بەرنامە و نەخشەڕێگایەی ئامادەکراوە سەبارەت بە ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ووشکەساڵی و بەرگرتن لە دۆخی مەترسیەکانی و چاره‌سه‌رى كه‌م ئاوى له‌به‌شێك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى هه‌ولێر، لەوبارەیەشەوە ده‌ستخۆشى له به‌ڕێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌ران و تیمه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ناوبراوكرد كه به‌ڕێك و پێكى ئه‌رك و كاره‌كانیان ئه‌نجامداوه و ڕایگەیاند: وەکو پارێزگای هەولێر، بەهەموو شێوەیەک پاڵپشت و هاوکارتانین.
له‌كۆتاییدا پارێزگای هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت: له لەلایەن خۆیەوە بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆکانی هه‌ولێر، سوپاسی پارێزگاری هەولێرى کرد بۆ سەردانەکەیان و ڕایگەیاند: بەدڵنیاییەوە هەروەک چۆن لەڕابردوودا کارمان کردووە بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتییانی شاری هەولێر، لەداهاتووشدا به‌هه‌مانجۆرە و بگرە زیاتریش لەخزمەت هاوشاریانی خۆشەویستی شاری هەولێردا دەبین.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.