پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاندراوێكی رۆژنامه‌وانی بڵاوكرده‌وه و رایدهگهێنێت: وه‌كو هێزێكی سیاسی عێراقی و گه‌لی عێراق به بایه‌خێكی زۆره‌وه له گفتوگۆی ستراتیژی نێوان حكومه‌تی عێراقی و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای تایبه‌ت به به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاری ستراتیژی نێوان هه‌ردوو وڵات و هه‌ردوو گه‌ل و ئایندهی هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له وڵات ده‌ڕوانین.
پارتی دیموكراتی كوردستان، راشیدهگهێنێت: هه‌وڵی بێ وچانی شاندی حكومه‌تی عێراقی و نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شانده‌كه بۆ گه‌یشتن به میكانیزمێكی ئه‌رێنی تایبه‌ت به ڕاگه‌یاندنی كۆتایی بۆ داماڵینی هۆكاره‌كانی ناسه‌قامگیری و ده‌مارگیری له گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراق به‌رز ده‌نرخێنین..
له‌كۆتاییدا پارتی دیموكراتی كوردستان رایدهگهێنێت: جه‌خت له پێویستیی پابه‌ندبوونی هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌پێی ڕێككه‌وتنی ستراتیژی و به نیه‌تێكی پاكه‌وه و دوور له هه‌ر ڕێكارێك كه ببێته مایه‌ی ئاڵۆزكردنی بارودۆخهكی وڵات، به‌یه‌كه‌وه كار بكرێت بۆ پاڵپشتیكردن و به‌رقه‌راركردنی ئاسایش و سه‌قامگیری له عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها جه‌خت له پابه‌ندبوون به هه‌موو به‌نده‌كانی نێو چوارچێوه‌ی ستراتیژی ده‌كه‌ینه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.