هه‌فته‌ی رابردوو لافاو بارانی به‌خوڕ و گه‌رده‌لوول ، له وڵاتانی ئه‌وروپا، چه‌ندین ماڵ و شوێنه گشتییه‌كان تووشی داڕمان بوون زیانی گیانی و ماددی لێكهوتهوه.
رووداوه‌كه سات به‌سات له تیڤییه‌كان و ئاژانسه‌كان به‌شێوه‌ی راسته‌و خۆ ده‌گوازرایه‌وه و رۆماڵی تایبه‌تی ده‌كرا،یه‌كێك له‌و كه‌ناڵه‌ی مه‌رگه‌ساتی لافاوه‌كه‌ی ده‌گواسته‌وه، كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌ڵمانیا بوو به‌ناوی (TRL).
په‌یامنێری ئه‌و ته‌له‌فزیۆنه، له یه‌كێك له شوێنه‌كانی ئه‌ڵمانیا خه‌ریكی ئه‌وه بوو بچێته په‌خشی راسته‌و خۆ ،به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بچێته په‌خشی ڕاسته‌وخۆ ،بۆ ئه‌وه‌ی وا پیشانی بینه‌ران بدات ماندووبووهو له‌نێو زلكاو و قوڕا دایه به‌ده‌سته‌كانی خۆی ، جلوبه‌رگه‌كه‌ی قوڕاوی ده‌كات.
په‌یامنێره‌كه ناوی (سوزنا ئاولین)-ه له‌و كاته‌ی قوڕی له‌جل وبه‌رگه‌ی ده‌دات ، كه‌سێك له دووره له‌رێگه‌ی مۆبایله‌كه‌ی وێنه‌ی ده‌گرێت و ڤیدیۆكهشی له تۆڕه كۆمه‌ڵاتییه‌كان بڵاو كرده‌وه ،له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆیه‌كه ده‌نگ دانه‌وه‌ی زۆر لێكهوتهوه، بۆیه كارگێری تیڤییه ئه‌ڵمانییه‌كه ، بریاری ده‌ركردنی ئه‌و پهیامنێرهیان دا.
دوای ئه‌وه په‌یامنێر سوزنا داوای لێبوودنی له گه‌لی ئه‌ڵمانیا كرد، به‌وه‌ی كارێكی هه‌ڵه‌ی كردووه، پۆزیشی بۆ خۆی هێناته‌وه ده‌ڵیێت" زۆرم پێ عه‌یب بوو به جل وبه‌رگێكی جوان و پاك ده‌ربكه‌وم".
شایانی باسه په‌یامنێره‌كه له شارێكی ئه‌ڵمانیا بوو به‌ناوی (مانستێر یڤڵ) كه ده‌كه‌وێته ویلایه‌تی باكوری ، له‌وێ روماڵی زیانه‌كانی لافاوه‌كانی ده‌كرد.
ئا- كامران
ژێده‌ر- ئه‌لجه‌زیره
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.