لە سنووری قەزاکانی دیکیلی، سەفەریهیسار، فۆچە و چەشمە سەربە پارێزگای ئیزمیر، 388 کۆچبەر رزگارکران كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یۆنانه‌وه لە چەند کاتێکی جیاوازدا گه‌ڕێندرابوونه‌وه سنووره ئاوییه‌كانی توركیا و لەناو بەلەمی لاستیکیدا گیریان خواردبوو، دوو کەسیش بەتۆمەتی بردنەدەرەوەی ئەو کۆچبەرانە دەستگیرکران.
تیمه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌نارده‌ریای تورکیا لە رۆژانی 17-20ی تەمووزدا، لە قەزای دیکیلی 78 کۆچبەریان رزگارکرد كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یۆنانه‌وه گه‌ڕێندرابوونه‌وه سنووره ئاوییه‌كانی توركیا.
لە رۆژانی 18-21ی تەمووزدا، تیمەکان لە قەزای سەفەریهیسار تێکڕا 217 کۆچبەریان رزگارکرد كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌نارده‌ریای یۆنانه‌وه گه‌ڕێندرابوونه‌وه سنووره ئاوییه‌كانی توركیا، دوو گومانلێکراویشیان دەستگیرکرد کە بەنایاسایی خەڵکیان بردووەتە دەرەوەی سنوور.
هەروەها لە 22ی تەمووزدا، تیمەکان لە كه‌ناراوه‌كانی سەربە قەزای فۆچە لە هەڵمەتێکدا، 26 کۆچبەریان رزگار کرد و لە قەزای چەشمە-ش 67 کۆچبەر کە لەناو بەلەمێکی لاستیکیدا گیریان خواردبوو داوای هاوکاریان دەکرد لەلایەن تیمەکانی ئاسایشی کەنار دەریای تورکیاوە رزگارکران و برانەوە بۆ وشکانیی.
دوای رێوشوێنەكانی ئاسایش، کۆچبەرەكان کە سەرجەمیان 388 کەس بوو و ژن و منداڵىشیان لەنێودابوو ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی كۆچ كران لە پارێزگای ئیزمیر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.