پۆلیسی سلێمانی رایگهیاند: لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا دەستیان بەسەر 11 چەک و 7 ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا گرتووە و هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتاو چەكی بێمۆڵەت بهردهوام دهبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگەیێندراوێکدا بڵاوکردەوە، لەژێر ڕۆشنایی بڕیارەكانی قوباد تاڵەبانی ، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ، لەماوەی دوو ڕۆژی هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتاو چەكی بێمۆڵەت هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی توانیان دەستبگرن بەسەر ژمارەیەك چەك و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتادا.
بەشێوەیەك :
11 چەك لە جۆری (2 كڵاشینكۆف ، 9 دەمانچە ) .
7 ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا .
150 لەزگەو پەردەی ڕەش
بڕێك دەرمانی ڕێگەپێنەدراو و هەندێك سەرپێچی تری هاتووچۆ .
هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتاو چەكی بێمۆڵەت و لێپێچینەوەی یاسایی لەو شۆفێرانەی كە لەزگە و پەردەی جام ڕەش بەكار دەهێنن بەردەوام دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.