نووسینگەی پارێزگاری هەولێر رایگهیاند: بەپێی ئەو ئامادەکاری و پلانانەی بۆ ڕۆژانی جەژنی قوربان ئامادەکرابوو بۆ پاراستنی سهرو ماڵی هاووڵاتیان پلانهكه بهسهركهوتووی جێبهجێكرا.
بەپێی ئەو ئامادەکاری و پلانانەی بۆ ڕۆژانی جەژنی قوربانى پیرۆز کە لەلایەن لێژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر ئامادەکرابوو، بەمەبەستی پاراستنی ئارامی و ئاسایش شار و سەروماڵ و سەلامەتی گیانی هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاکەمان، پلانەکە وەکوخۆی و بەسەرکەوتووی و بەبێ گیر و گرفت جێبەجێکرا، ئاماری گشتیی ڕووداوەکانیش لە ڕۆژانی جەژنی قوربانی ئەمساڵ لەسنووری پارێزگای هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە بووە:-
یەکەم/ پۆلیس:-
سەبارەت بە پلانی ئەمنی و ئامادەباشی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، بە بەشداری سەرجەم هێزەکان لەهەموو بەش و هۆبەکانی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو لە ڕۆژانی جەژنی قوربان، وەک چۆن داڕێژرابوو تەواوی بڕگەکانی وەکو خۆی و بەسەرکەوتووی جێبەجێکران، ئاماری تاوانەکانیش لەڕۆژانی جەژن بەمشێوەیەی بوو، (36) تاوان تۆمارکراوە، (34) تاوان ئاشکراکراوە و تاوانباران دەستگیرکراون، (2) تاوانیش لە ژێر لێکۆڵینەوە دایە.
دووەم/ هاتووچۆ:-
سەبارەت بەپلانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بۆ ڕۆژانی جەژنی قوربان، وەک چۆن داڕێژرابوو تەواوی بڕگەکانی وەکو خۆی و بەسەرکەوتووی جێبەجێکران، بەڵام بەداخەوە بەهۆی پابەندنەبوونی شوفێران بەڕێنمایی و یاساکانی هاتووچۆ و لێخوڕینی خێرا، (7) ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویاندا و لەئەنجامیاندا (25) کەس برینداربوون و (5) کەسیش گیانیان لەدەستدا.
سێیەم/ بەرگری شارستانی:-
تەواوی بنکەکانی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بۆ ڕۆژانی جەژنی قوربان لە ئەرک دابوون، لەوماویەشدا بهداخهوه (24) ڕووداو ڕویانداوه بهمشێوهیهى لای خوارهوه:-
1- سووتانی 2 ماڵ
2- سووتانی 3 مۆلیدە
3- سووتانی 3 دووکان
4- سووتانی 5 ئۆتۆمۆبێل
5- سوتانی 6 پوش وپەلاش
6- سووتانی 1 تانکی نەوت
7- سوتانی 1 محاویلە کارەبا
8- سووتانی 1 کابینە
زیانی گیانی:-
1- سووتانی 2 منداڵ بە سووکی
2- خنکانی 3 هاوڵاتی
چوارەم/ گەشتوگوزار:-
لە ماوەى ڕۆژانى جهژن، (127,432) سهد و بیست و حهوت ههزار و چوارسهد و سیو دوو گەشتیار سەردانی پارێزگای هەولێریان کردووە و لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر لە سنووری پارێزگای هەولێر، چەندین لێژنەی تایبەت پێکهێنرا بە مەبەستی چاودێریکردن و بەدواداچوون بۆ بنکە و ناوچە گەشتیارییەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە ڕووی گەشتیاران وهك:-
1- لێژنەی تایبەت بۆ بەدواداچوون لە پێداویستی گەشتیاران لە بازگەکان و دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆیان.
2- دابەشکردنی ژمارەی تەلەفۆنی لێژنەکان بەسەر گرووپە گەشتیارییەکان و گەشتیاران بۆ ئەوەی ھاوکاربن بۆ چارەسەرکردنی هەر رووداوێك یان گیروگرفتێك.
3- دابینکردنی تەواوی خزمەتگوزاری پێویست لەبازگەکان بۆ گەشتیاران وەک پێدانی رێنمایی گەشتیاری وتەندروستی.
4- لێژنەی تایبەت بەمەبەستی چاودێریکردنی نرخ لە شوێن و بنکە گەشتیارییەکان لە سنووری پارێزگای هەولێر.
5- لێژنەی تایبەت بە بەدواداچوون بۆ کردنەوەی رێستۆرانت و چێشتخانەکان لەڕۆژانی چەژن بۆ خزمەتی گەشتیاران.
وێڕای دەستخۆشیمان لههێزهكانى (پێشمەرگە، زێرەڤانی، ئاسایش، پۆلیس، پۆلیسی هاتووچۆ) و تیمەكانى تەندروستیى و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان لەڕۆژانی جەژن، لێرەوەش جارێکی تر وەکو پارێزگای هەولێر هاوڵاتییانی خۆشەویستی سنووری پارێزگای هەولێری پایتەخت دڵنییا دەکەینەوە وەک هەمیشە لەخزمەتی ئێوەدا دەبین و بەهەموو توانایەکمانەوە بەپشت بەستن بەتوانا و چاووکراوەیی هێزە ئەمنیەکانی ناوخۆ، شەو ڕۆژ دەخەینە سەریەک بۆ پاراستنی سەلامەتی و پارێزگاریکردن لە سەر و ماڵتان و دەستەبەرکردن و گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان، جارێکی تر سوپاس بۆ یەکە کارگێڕی و ئیدارییەکان و تیمەکانی شارەوانی لەسەرجەم قەزا و ناحییەکان، کە لە ڕۆژانى جهژن ڕێگریانکرد لەئەنجامدانی سەرپێچی و دروستکردنی زێدەڕۆیی.
لەکۆتایدا، سەبارەت بە هەستیاری و مەترسیداری هەڵکشان و تەشەنەسەندنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا و زیاد بوونی مەترسیەکانی ڕۆژ دوای ڕۆژ بۆ سەرگیانی هاوڵاتییان، داوا لە هاوڵاتییانی خۆشهویستى سنووری پارێزگای هەولێر دەکهین، وێڕای پابەندبوون بە بڕیار و ڕێکارەکان، لەپێناو پاراستنی تەندروستی گشتیی و سەلامەتی گیانی خۆیان و ئازیزانیان بەوپەڕی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتیهوه، پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزیبن بەتایبەتی بەستنی (دەمامک).
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر
2021/7/24
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.