ژوورى ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگاى هه‌ولێر رایگه‌یاند: ده‌بێت سه‌رجه‌م بەڕێوەبەرایەتییەکان و فەرمانبەرانی سنووری پارێزگاى هه‌ولێر، تەواوی مەرجە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێ بكه‌ن.
به‌هۆى هەستیاری و مەترسیداری هەڵکشان و تەشەنەسەندنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا و زیاد بوونی مەترسیەکانی ڕۆژ دوای ڕۆژ بۆ سەرگیانی هاوڵاتییان و له‌پێناو پاراستنى ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تى گشتیى شاره‌كه‌مان، ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر، سه‌رجه‌م دامەزراوە و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییە حکومییەکان و فەرمانبەرانی سنووری پارێزگاى هه‌ولێر ئاگادارده‌كاته‌وه.
یه‌كه‌م/ ده‌بێت سه‌رجه‌م فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکان و فەرمانبەرانی سنووری پارێزگاى هه‌ولێر، تەواوی مەرجە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێدەکەن، بەتایبەتی بەستنی (دەمامک) و دروستنەکردنی گردبوونەوە و قەرەباڵغی، هیچ هاوڵاتییەک بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانی بۆى نییه بەبێ بەستنی (دەمامک) بچێتە نێو هیچ فەرمانگە و دام و دەزگایەکی حکومی، هەر بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەیەک و فەرمانبەرێک سەرپێچی لەو بڕیارە بکات، بەڕێوەبەر و بەرپرسانی ئەو فەرمانگەیە به‌رپرسیارن.
دووه‌م/ به‌یانى یه‌كشه‌ممه 2021.7.25، یه‌كه‌م ڕۆژى ده‌وامكردنى فه‌رمانبه‌رانه دواى پشووى ڕۆژانى جه‌ژن، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك سه‌ردانیكردنى فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان بۆ مه‌به‌ستى پیرۆزبایی جه‌ژن و ڕێكخستنى مه‌راسیمى تایبه‌ت به جه‌ژنه پیرۆزه قه‌ده‌غه، به‌پێچه‌وانه‌وه هەر بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەیەک و فەرمانبەرێک سەرپێچی لەو بڕیارە بکات، بەڕێوەبەر و بەرپرسانی ئەو فەرمانگەیە به‌رپرسیارن.
ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر
2021.7.24
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.