به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانی ڕاگەیاند: لەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتیان دەکرێت، چەند بەشەخۆراکێکی تازەیشی تێدایه.
نه‌وزاد شێخ كامیل به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانی له وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە كوردستان تیڤی ڕاگەیاند: لەم هەفتەیەوە دەست دەکرێ بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان، کە چەند بەشەخۆراکێکی تازەی تێدایه، جگه له برنج و شەکر و زەیت، پاقلەمەنی و دۆشاوی تەماتەش دەدرێت.
گوتیشی به‌شه‌خۆراكى ئه‌مجاره پێكهاتووه له سێ كیلۆ برنج بۆ هه‌ركه‌سێك، یه‌ك كیلۆ شه‌كر، چوارسه‌د گرام دۆشاوی ته‌ماته، یه‌ك كیلۆ پاقله‌مه‌نى، یه‌ك لیتر زه‌یت. ئەوەشی خستە ڕوو، هێشتا هەموو ماددە خۆراکییەکان بەتەواوی لە بەغداوە نەهاتوون، ئەویش بەهۆی پشووەکانی جەژنه‌وه دواکەوت و بڕیارە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوام بنێردرێن.
ئاشکراشی کرد، لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، ئەوەی هاتووە دابەش دەکرێ و کە بەشه‌كانی تریش هات، بەردەوام دابەش دەکرێن، شار هەیە نیوەی بەشەخۆراکی پێویستی بۆ هاتووە، شاریش هەیە کەمتر لەنیوەی بۆ هاتووە، ئەوەی هەبێ دابەشی دەکەینە سەر بریکارەکانی خۆراک.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.