دوای ئەوەی رۆژی چوارشەممە ٢١/٧/٢٠٢١، شاندی باڵای هەرێمی کوردستان، کە پێکهاتوون لە (فەوزی هەریری سەرۆکی شاند و بە ئەندامێتی د.ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، لاوک سەلاح ئەحمەد بەڕێوەبەری نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عمید روکن هەژار عومەر راوێژکاری باڵای وەزارەتی پێشمەرگە و نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە لە دیالۆگی ستراتیژی)،
رۆژی پێنج شەممە ٢٢/٧/٢٠٢١، یەکەم کۆبوونەوەی فەرمیان لە پنتاگۆن ئەنجام دا.
هاوڕێ لەگەڵ شاندی باڵای سەربازی عێراقی، بەسەرۆکایەتی فەریقی یەکەم عبدالامیر الشمری و بە ئامادەبوونی قاسم الاعرجی و عمید روکن هەژار عمر وەک نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە کۆبونەوەیەکیان لە پنتاگۆن ئەنجام دا، لەگەڵ شاندی ئەمریکا، کە پێکهاتوون لە جەنەڕاڵ ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا و بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوە جۆی هود و جنڕاڵ کالڤێرد فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا و جێگری وەزیری بەرگری ئەمریکا.
مەبەست لە کۆبوونەوەکە، هەماهەنگی و پەیوەندی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵاتە، لەو کۆبوونەوەیەدا رۆڵی وەزارەتی پێشمەرگە بەگرنگ باس کراو بەرز نرخێنرا، تیایدا داواکاریەکانی وەزارەتی پێشمەرگەو هێزە ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستان درا بەوەزارەتی بەرگری ئەمریکا. ئەمڕۆش شاندی باڵای عێراق و هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی باڵایان ئەنجامدا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا.
بڕیارە شاندی هەرێم لە پەراوێزی دیالۆگی ستراتیژی چەندین کۆبوونەوەی تر ئەنجام بدات.
لەچوارچێوەی ئەو کۆبوونەوانەدا ئەمڕۆ عەمید روکن هەژار عومەر نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگەو هێزە ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ (ملحق)ی سەربازی سوپای ئەمریکا لە عێراق کۆدەبێتەوە.
شایانی باسە کۆبوونەوەکان بەردەوامیان دەبێت لەنێوان شاندی حکومەتی عێراق هاوڕێ لەگەڵ شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆدیالۆگی ستراتیجی ئەمریکا و عێراق.
ڕاوێژکاری وەزارەتی پێشمەرگە بەشداری گەری چوارەمی دیالۆگی ستراتیژی عێراق- ئەمریکا دەکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.