Erbil 9°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 22:38

بارسێلۆنا ده‌ستبه‌رداری چه‌ند یاریزانێک ده‌بێت

کوردستان TV
100%


یانه‌ی‌ بارسێلۆنا نیازی وایه‌ ده‌ستبه‌رداری‌ چه‌ند یاریزانی‌ یانه‌كه‌ی‌ بێت و بڕێك پاره‌ی‌ زۆر بۆ خه‌زێنه‌ی‌ یانه‌كه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌.
پێگه‌ی‌ سکای سپۆرت ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا کۆبوونەوەی لەگەڵ کارگێڕی یانەکەی کردووە و گفتوگۆیان کردووە لەسەر بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان.
سكای‌ سپۆرت یاس له‌وه‌ش ده‌كات  لە کۆبونەوەکەدا لە پێناو بەدەستهێنانی بڕی 255 ملیۆن یۆرۆ یانه‌كه‌ ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌رداری‌ چه‌ند یاریزانی‌ بێت  له‌ گرنگترینیان ئه‌نتوان گریزمان وفلیپ كۆتینۆ و  عوسمان دێمبڵیه‌‌. 

سكای سپۆرت له‌ راپۆرته‌كه‌یدا‌ ده‌ڵێت یانەکە ده‌یه‌وێت  گریزمان بە 60 ملیۆن یۆرۆ و کۆتینیۆ بەرامبەر 30 ملیۆن یۆرۆ و دیمبیلی‌ به‌ 50 ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێت.
یاریزانه‌كانی‌ تریش بریتین له‌ پیانیچ بە 20 ملیۆن یۆرۆ و ئۆمتیتی بە 8 ملیۆن یۆرۆ و ئیمیرسۆن ولینگێلت هه‌ریه‌كه‌ بە 25 ملیۆن یۆرۆ و نرخی نیتۆی گۆڵپارێزیش بە شەش ملیۆن یۆرۆ و سێرجیۆ رۆبێرتۆ بە 18 ملیۆن و برایتوایتس بە نۆ ملیۆن یۆرۆ دیاریکراون.

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.