Erbil 12°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 16:55

د.به‌شیر حه‌داد: عێراق له‌ ره‌وشێکی خراپدایه‌ و وڵات به‌ره‌و تونێلێکی تاریک ده‌ڕوات

کوردستان TV
#7
100%

جێگـری سـەرۆکی پـەرلەمـانی عـێـراق رایگه‌یاند: عێراق بۆته‌ گۆره‌پانی ململانێی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، پێویسته‌ عێراق نه‌چێته‌ ناو ئه‌و ملمڵانێیه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ش زه‌حمه‌ته‌.
 
د. بەشـیـر حـەداد ـ جێگـری سـەرۆکی پـەرلەمـانی عـێـراق له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ ئاینده‌ی عێراق رایگه‌یاند: ره‌وشی ئێستای عێراق ره‌وشێكی خراپه‌ و ئاڵۆزه‌ به‌ره‌و تونێلێكی تاریك ده‌روات ، پرۆسه‌ی سیاسی به‌بارودۆخێكی خراپ تێپه‌ڕ ده‌بێت ، رۆژ به‌رۆژیش به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت، مسته‌فا كازمی كه‌ حكومه‌تێكی كاتیه‌ نه‌یتوانی داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران بێنێته‌ ئاراوه‌ ، ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ واده‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ دانرا، به‌ڵام ئه‌ویش ئه‌سته‌مه‌ به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ ئاڵۆزه‌ی كه‌ عێراق پێی تێپه‌ڕ ده‌بێ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ بكرێت.

د. بەشـیـر حـەداد گوتیشی: ئێستا موقته‌دا سه‌دڕ بڕیاری داوه‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردن نه‌كات ئه‌وه‌ش ره‌وشه‌كه‌ی ئاڵۆزتركردووه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ له‌ بڕیاره‌كه‌ی خۆی پاشگه‌ز بێته‌وه‌ و ئه‌و پێشبینییه‌ش ده‌كه‌م كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ .

راشیگه‌یاند: ئه‌وه‌ وه‌كو پاكانه‌یه‌ك دێته‌ به‌رچاو چونكه‌ وه‌زیری ته‌ندروستی له‌وانه‌ و وه‌زیری كاره‌باو دارایی له‌وانه‌ ، ئه‌وان شكستیان هێناوه‌ له‌و ڕه‌وشه‌ی عێراق كه‌ پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت . یان بۆ ئه‌وه‌ بێت كه‌ جه‌ماوه‌ری خۆی كۆبكاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی داوای لێبكه‌ن به‌شدار بێت .

مسته‌فا كازمی به‌ڵێنه‌كانی خۆی جێبه‌جێ نه‌كردووه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوودا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ دیاره‌ ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی خۆی نیشانداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌ڵێنه‌كان جێبه‌جێ بكات .

عێراق بۆته‌ گۆره‌پانی ململانێی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران ، پێویسته‌ عێراق نه‌چێته‌ ناو ئه‌و ملمڵانێیه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ش زه‌حمه‌ته‌، دوور نییه‌ بارودۆخی عێراق زۆر ئاڵۆزه‌ و هه‌موو ئه‌گه‌رێكی خۆش و ناخۆش  بوونی هه‌یه‌ .

سه‌باره‌ت به‌ رۆڵی كورد له‌و هاوكێشه‌یه‌ی كه‌ بوونی هه‌یه‌ له‌ عێراق ، د. بەشـیـر حـەداد رایگه‌یاند هه‌ر ئاگرێك له‌ عێراقدا هه‌ڵبگیرسێت ئه‌وا پرشك به‌ر كورد ده‌كه‌وێت، بۆیه‌ پێویسته‌ سه‌ركردایه‌تی كورد ئه‌و حسابه‌ بكات و ئێستاش  تا راده‌یه‌ك حسابی ئه‌وه‌یان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مترین زیان به‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌ بكه‌وێت .

ئه‌مه‌ریكا دووباره‌ داوای داواكارییه‌كانی ده‌كاته‌وه‌ و خشته‌یه‌كی بۆ داده‌نێت و زیاتر فشار ده‌كات له‌ سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی ، پێشبینی ئه‌وه‌ش ناكه‌م  ئه‌مه‌ریكا ته‌واوی هێزه‌كانی له‌ عێراق بكشێنێته‌وه‌ .

كازمی ده‌بێت خۆی یه‌كلا بكاته‌وه‌ و ئه‌و دوو فاقییه‌ رابگرێت و ناتوانێت هاوسه‌نگی له‌ نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران دابنێت .

ئه‌گه‌ر موقته‌دا سه‌در به‌رده‌وام بێت له‌ سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كه‌ی ئه‌وا ئه‌سته‌مه‌ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت ، چونكه‌ ئه‌وان سه‌نگی خۆیان هه‌یه‌ له‌ عێراق، زۆرینه‌ی شیعه‌ له‌ گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنن و زۆربه‌ی كوتله‌ی گه‌وره‌كان له‌گه‌ڵ پرۆسه‌كه‌ن .

دارشتنی: سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.