بەپێی راپۆرتێكی وال ستریت جۆرناڵ، ئێران تا سێ ساڵی تر توانای ئەوەی دەبێت كڵاوەی ئه‌تۆمی بەرهەم بهێنێت و له‌سه‌ر سه‌رۆكی موشه‌كی جێگیری بكات.
پسپۆڕان و شارەزایانی بواری سه‌ربازی رایانگه‌یاندووه، ووڵاتانی ئەوروپا پڕۆژەیەكیان پێشكەش كردووە بۆ گەڕاندنەوەی سەرجەم سهنتهرفیووژە پێشكەوتووەكانی ئێران بۆ كۆگاكان، هه‌روه‌ها لەناوبردنی ژێرخانی تەكنیكی بۆ رێگریكردن لە دووبارە بەكارهێنانی ئەو سهنتهرفیووژانە و دواتریش كه‌مكردنه‌وه‌ی توانای ئێران بۆ بەرهەمهێنانی سانتریفووژی نوێ، بەڵام ئێران دژایەتی خۆی بۆ ئەو پڕۆژەیە دەربڕیوە.
شەشەم گەڕی دانوستانی ئه‌تۆمی لە نێوان ئێران و وڵاتانی ئه‌ندام له‌م رێككه‌وتنه، لە چەند رۆژی رابردوودا كۆتایی هات، بەڵام هێشتا دیار نییە گەڕی داهاتوو كەی دەست پێ دەكات كە لە سەردەمی حكوومەتی ئیبراهیم رەئیسی درێژەیان پێ دەدرێت.
لەو شەش گەڕەی دانوستان، دوو لایەن لەسەر ئەوە رێككەوتبوون ئەگەر رێككەوتنی ئه‌تۆمی بە تەواوی زیندوو بكرێتەوە، ئێران دەتوانێت سوود لە شەش هەزار و سه‌د و چوار سه‌نترفیوژ وەربگرێت، بەڵام لەوە زیاتر بۆی نییە و سه‌نته‌ر فیوژه پێشكەوتووەكانیش دەبێت بگەڕێنرێنەوە كۆگاكان.
به پێی سه‌رچاوه‌كه ماوەی چەند مانگێكە ئێران پیتاندنی یۆرانیۆمی بۆ رێژەی شه‌ست له‌سه‌د بەرز كردووەتەوە و ئەگەر رێككەوتنەكەش بكرێت، ئەوا رێژەی پیتاندن بۆ خوار چوار له‌سه‌د دادەبەزێنرێت.
وۆل ستریت جۆرناڵ گوتوویەتی، ئێران نایەوێ تا مانگێكی تر هیچ رێككەوتنێك بكات و دەیەوێت لەوە دڵنیا بێت جۆ بایدن بە راستی سزاكان لەسەری هەڵدەوەشێنێتەوە.
هەندێك شرۆڤەكاری تریش پێیان وایە، ئێران لەم كارەیدا خوازیاری كڕینی كاتە تا بتوانێت بە تەكنەلۆجیای بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی كانزایی بگات و یۆرانیۆمی زیاتر بپیتێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.