جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگهیاند: گەورەترین هەڕەشە لەسەر تواناکانمان بۆ لەناوبردنی داعش میلیشیاکانی سەر بە ئێرانە.
خاتوو دانا سترۆڵ، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (ئەلحوڕە) رایگهیاندووه: ئەمریکا لەڕێگەی تۆڕێکی گەورە لە هاوپەیمانێتی و هاوبەشییەوە هەماهەنگی دەوێت بۆ کارکردن لەسەر ئامانج و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان، بەڵام لە ئێستادا ئاڵنگارییە سەرەکییەکانی ئەم ئامانجانە بریتییە لە ئێران و پاڵپشتێکردن لە تیرۆر لە سەرتاسەری ناوچەکە و دروستکردنی تۆڕێک لە میلیشیا و بریکار کە کار دەکەن لەسەر هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا و، هێرش دەکەنە سەر هاوبەشەکانمان و هەڕەشە لە سەروەری و سەقامگیرییان دەکەن.
دانا سترۆڵ، گوتیشی: ئاڵنگاری دووەم بریتییە لە تیرۆر و رێکخراوە توندڕەوەکان وەک داعش و ئەلقاعیدە کە کۆمەڵگە لاوازەکان لەناو دەبەن و هەوڵی تۆقاندنی خەڵکی دەدەن.
دەربارەی عێراق سترۆڵ رایگهیاند: گەورەترین هەڕەشە لەسەر تواناکانمان بۆ لەناوبردنی داعش میلیشیاکانی سەر بە ئێرانە لە عێراق کە هێرش دەکەنە سەرمان، بۆیە ئەمریکا هەمیشە مافی خۆی پاراستووە بۆ بەرگریکردن لە هێزەکانی.
سهرچاوه: Kurdistan CT
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.