Erbil 7°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 21:11

تالیبان ده‌ست به‌سه‌ر خاڵێکی سنوری گرنگی نێوان ئەفغانستان و پاکستاندا ده‌گرێت

کوردستان TV
100%


بەپێی ماڵپەڕى the guardian، تالیبان لە ئیٔیستادا دەستیگرتووە بەسەر خاڵێکى سنوورى گرنگى نێوان ئەفغانستان و پاکستاندا. ئەمەش، لەکاتێکدایە کە هێزەکانى ئەمریکا لەو وڵاتەدا دەکشێنەوە و بۆتە هۆکارى یٔەوەى نیگەرانى دروست ببێت سەبارەت بە پەڕینەوەى ململانییەکان بۆ ناو پاکستان. یەکێک لە گرنگترین یٔەو شوێنە ستراتیجیانەى کە تالیبان بەم دواییە دەستیان بەسەردا گرتووە و دەکەوێتە کەرتى سپین بۆلداک کە هاوسنوورە لەگەڵ خاڵی سنووریی چامان لە پاکستان. بە یەکێک لە گرنگترین رێرەوە بازرگانى و گەشتیارییەکانى نێوان هەردوو وڵات دادەنرێت.
بەم هەنگاوەش، تالیبان دەتوانێت بەشێوەیەکى راستەوخۆ پەیوەندى بکات بە هەرێمى بلوجستان لە پاکستان. لە یٔێستاشدا، لە خاڵى سنوورى چامان کە دەکەوێتە پاکستانەوە و هاوسنوورە لەگەڵ ئەو شارەى کە تالیبان دەستی بەسەردا گرتووە، 
ھەروەھا تاوەکو یٔێستاش، بەپشت بەستن بە گوتەى تالیبان، 85% خاکى ئەفغانستان لەلایەن چەکدارەکانیانەوە کۆنتڕۆڵکراوە.   
بەپێی ماڵپەڕى newsgroove، وەزیرى بەرگرى بەریتانیا، بێن والاس، ئەوەى درکاندووە کە ئەوان ئامادەن مامەڵە لەگەڵ تالیباندا بکەن، ئەگەر بێتو دەسەڵات هاوبەش بکەن. هاوکات، بەریتانیا ئامادەیە مامەڵەیان لەگەڵ بکات وەکو هەموو حکومەتێکى تر، یٔەگەر بێتو پابەندبن بە پێوەرە نێودەولەتییەکانەوە.
ئەم رووداوانەش، لەکاتێکدایە کە لە چەند رۆژى رابردودا چەکدارەکانى تالیبان هەستاون بە کوشتنى 22 کۆماندۆى ئەفغانى لە پارێزگاى فەریاب لەپاش ئەوەى تەقەمەنیان پێنەماوە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.