Erbil 14°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 12:32

حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کۆمه‌ڵێک پڕۆژه‌ له‌ پارێزگای سلێمانی جێبه‌جێده‌کات

کوردستان TV
100%

به‌بریاڕی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، کۆمه‌ڵێک پرۆژه‌ى ڕاگیراو له‌ پارێزگاى سلێمانى کارکردن تێیاندا ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه‌. 

زه‌رده‌شت ڕه‌فیق، به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى شاره‌وانیى سلێمانى،  رایده‌گه‌ێنێت: خۆشبه‌ختانه دواى ته‌رخانکردنى بڕى پاره‌ى پێویست له‌لایه‌ن حکوومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ ئێستا کۆمه‌ڵێک پرۆژه‌ى ڕاگیراو که ‌هه‌موویان بۆ هاووڵاتییانى شارى سلێمانى گرنگ و پێویستن دووباره‌ کارکردن تێیاندا ده‌ستى پێ کردووەته‌وه‌، به‌تایبه‌ت پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌کان.

زه‌رده‌شت ڕه‌فیق، به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى شاره‌وانیى سلێمانى راشیده‌گه‌ێنێت: ئه‌و پرۆژانه‌ى که‌ تایبه‌تن به‌ ناوشارى سلێمانى ئێستا بڕیارى کارکردن تێیاندا دراوه‌، به‌ شێویه‌گى گشتى نزیک به‌ پێنج پرۆژه‌یه‌ که ‌بریتین له‌: کارکردن له‌ پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌ جیاکراوه‌کانى که‌رتى (58، 59، 60)ى قڕگه‌ که‌ بریتییه‌ له‌ دانان و درووستکردنى ئاوه‌ڕۆى سندووقى بۆیان، پرۆژه‌ى درووستکردن و دانانى ئاوه‌ڕۆ و کونکرێتکردنى شه‌قامه‌کانى به‌کره‌جۆى شارى سلێمانى، له‌گه‌ڵ ته‌واوکردنى قیڕتاوکردنى شه‌قامى سه‌ره‌کیى نێوان (37 و 199)ى که‌له‌کن، ته‌واوى پرۆژه‌کان ئێستا نه‌ختینه‌یان بۆ دابین کراوه‌ و له‌ ئاینده‌یه‌کى نزیکدا کارکردن تێیاندا ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه‌. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئێستا شاره‌وانیى سلێمانى هه‌ڵمه‌تى قیڕتاوکردنى شه‌قامه‌کانى سلێمانیى ده‌ست پێ کردووه‌. به‌ده‌ر له‌وه‌، ئه‌و گه‌ڕه‌کانه‌ى له‌ تازه‌ درووست کراون و پرۆژه‌یان پێ نه‌گه‌یشتووه‌، به‌پێى بوودجه‌ى به‌رده‌ست کاریان بۆ ده‌کرێت و پرۆژه‌یان پێ ده‌گه‌یه‌نرێت.

به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى شاره‌وانیی سلێمانی ده‌شڵێت: به‌ده‌ر له‌وه‌، ئێستا کۆمه‌ڵێک پرۆژه‌ى دیکه‌ به‌پێى نه‌خشه‌ى به‌رده‌ست له‌ شاره‌وانیى سلێمانى له‌ قۆناغى دیزاین و ته‌نده‌ریندان و له‌ دواى دابینکردنى بوودجه‌ى پێویست ده‌خرێنه‌ بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش ده‌كات: به‌ دڵنیایییەوە کابینه‌ى نۆیه‌م له‌ دواى ساڵى ڕابردوودا کۆمه‌ڵێک پرۆژه‌ى گرنگ و نه‌وعى له‌ پارێزگاى سلێمانى جێبه‌جێ کردووه‌، که‌ ئێستا له‌ قۆناغى جێبه‌جێکردندان و هیواخوازین له‌گه‌ل باشبوونى بارى دارایی حکوومه‌ت ئاوڕى زیاتر و باشتر له‌ پارێزگا سلێمانى بدرێته‌وه‌ و هه‌موو ئه‌و پرۆژانه‌ که‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیى هاووڵاتییاندان‌ به‌ ئه‌نجامى بگه‌یه‌نین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.