ڕێكخراوی هەنگاو، بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاویكردهوه:چالاكوانێكی سیاسیی خەڵكی سنە بە ناوی "بێهرووز رەحیمی" ناسراو بە ڕێبین، كە تەمەنی 49 ساڵ بووە، لە شوێنی كارەكەی لە گەڕەكی ژاڵەی سلێمانی كە لە دەرەوەی شار هەڵكەوتووە، لە لایەن كەسانێكی نەناسراوەوە كوژرا.
بە ووتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئەم چالاكە سیاسییە پاسەوانی كۆگایەك بووە و لە لایەن سەرنشینانی ئوتۆمبێلێكی BMWی ڕەش بە چەكی بێدەنگ لە پشتەوە تەقەی لێ كراوە و لە پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی شۆڕشی شاری سلێمانی گیانی لە دەستداوە.
سەرچاوەیەكی نزیك لە بنەماڵەی ڕێبین ڕەحیمی به ههنگاوی راگهیاند، رێبین ماوهی 10 ساڵه وەك پەنابەری سیاسی لە هاتووهته ههرێمی كوردستان، سەرەتا لە قەڵادزێ دادەنیشت و لەم ساڵانەی دواییشدا دانیشتووی شاری سلێمانی بووە.
پەنابەرێکی کوردستانی ئێران لە سلێمانی تیرۆرکرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.