له نووسراوێكدا، كه‌وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر پێنج بریاڕی سه‌باره‌ت به‌سه‌ر بڕینی ئاژه‌ڵ له جه‌ژنی قورباندا ده‌ركرد.
نووسراوه‌كه كه ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كراوه و تێیدا هاتووه:
به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له بڵاوبونه‌وه‌ی ئهونهخۆشییانهی كه له‌رێگه‌ی ئاژه‌ڵانه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه به‌تایبه‌ت له‌كاتی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵان( قوربانی كردن) له جه‌ژنی قوربانی پیرۆزدا، ئه‌م بریارانه‌ی خواره‌وه له‌كاتی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵان پێویسته جێبه‌جێبكرێت:
1- باشترین شوێن بۆ سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵی قوربانی و خاوێنكردنه‌وه‌یان سه‌ربڕخانه فهرمییهكانن، نابێت ئه‌م ئاژه‌ڵانه له‌كۆڵان و ماڵان سه‌ر ببردڕێت .
2- پێویسته له‌كاتی كوشتنه‌وه و چاككردنی گۆشتدا ره‌چاوی پاك و خاوێنی و كه‌سێتی بكرێت ، وه‌ك ده‌ست شوشتن به‌ئاو و سابون.
3- به‌كارهێنانی كه‌ل و په‌لی خۆپارێزی ، وه‌ك په‌نجه‌وانه به‌روانكه‌ی ئاودانهدهری وه‌كو نایلۆن و ماسكی پزیشكی له‌به‌ربكرێت، چونكه فه‌رامۆش كردن و لهبهرنهكردنیان ده‌بێته هۆی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی كوشنده وه‌ك تای خوێنبه‌ربوون.
4- نابێت پاشماوه و پاشه‌ڕۆكی ئاژه‌ڵان فرێبدڕیته سه‌رشه‌قام و كۆڵان و شوێنی گشتی ، چونكه فرێدانیان له‌م شوێنانه ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی توره‌كه‌ی ئاوی و ده‌رده پشیله و تای ماڵتا.
5 سوتاندنی پاشماوه‌كان بهسوتاندنیان له‌شوێنی گونجاو‌دا.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.