تا دێت ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له ئێران زیاتر ده‌بێت، له‌نوێترین ئاماریشدا له‌ماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێری رابروو پتر له‌بیست و سێ هه‌زار كه‌یسی نوێی تووشبوون به‌په‌تاكه تۆماركرا.
به‌شی پەیوەندییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگه‌یاند، لە بیست و چوار كاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە بیست و سێ هەزار و سێسه‌د و حه‌فتا تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا، ئەمەش بە ژمارەیەكی پێوانه‌یی تووشبوونی ڕۆژانە لە وڵاتەكەدا دادەنرێت له‌وه‌ته‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
هاوكات سه‌د و هه‌شتا و چوار كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، هەر بەگوێره‌ی ڕاپۆرتەكەی پەیوەندییە گشتییەكانی وەزارەتی تەندروستی ئێران، لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ چوارشەممە، رێككه‌وتی 2021/7/14 سێ ملیۆن و چوارسه‌د و چل هەزار و چوارسه‌د كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و نزیكه‌ی سێ ملیۆن و حه‌فتا هەزار تووشبوو په‌تاكه‌یان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا هه‌شتا و شه‌ش هەزار و سێسه‌د و نه‌وه‌د و یه‌ك كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.