Erbil 15°C چوارشەممە 22 ئایار 00:19

سوپای عێراق: دوو ھەوڵی تەقاندنەوەی تاوەرەکانی کارەبا لە پارێزگاکانی نەینەوا و دیالە پووچه‌ڵکرانه‌وه‌

کوردستان TV
100%

سوپای عێراق پووچەڵکردنەوەی دوو ھەوڵی بۆ تەقاندنەوەی تاوەرەکانی گواستنەوەی کارەبا لە پارێزگاکانی نەینەوا و دیالە راگەیاند.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ژمارەیەک بۆمب کە لەژێر ژمارەیەک تاوەرەی گواستنەوەی کارەبا لە پارێزگاکانی نەینەوا و دیالە چێندرابوون، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە پووچەڵکراونەتەوە.

باس لەوەشکراوە کە ھێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی بەردەوام چاودێری ھێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا لە ناوچەکانی عێراق دەکەن و تەواوی ھەوڵەکانیان بە ئامانجی پاراستنی تاوەرەکانی گواستنەوەی کارەبا خستووەتەگەڕ.

ئەمەیش لە کاتێکدا لە ماوەکانی رابردوودا، ژمارەیەک تاوەری گواستنەوەی کارەبای نیشتمانیی لە پارێزگاکانی دیالە و کەرکووک، سەڵاحەددین و نەینەوا کرانە ئامانج کە ئەوەیش کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانیی بە ھاووڵاتییان دروستکردووە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.