بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كردهوه: له رۆژی 3 ى 7 ى 2021 ، ئاگرێك لە سنوری گوندی ( کانی شوان )ی سەر بە قەزای شارباژێڕ کەوتەوە ، دوای ئەوەی پێیان ڕاگەیاندرا تیمێك له بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ گەیشتنە شوێنی ئاگرەکە و بە هاوکاری ئاگرکوژێنەوەی چوارتا و خەڵکی سنورەکە توانیان بە ماوەیەکی کەم ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن .
بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی دارستان و ژینگهی پارێزگای سلێمانی ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات:
هۆکاری ئاگرەکە نادیارەو بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی ( 50 ) دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی سووتان .
له پارێزگای سلێمانی 50 دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی سوتێندرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.