گه‌رما ده‌بێته هۆی درووستكردنی كۆمه‌ڵه ناڕه‌حه‌تییه‌كی زۆر بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ، له‌وانه كێشه‌ی زۆر ئاره‌قه كردن، خه‌وتن، زوو ماندووبوون، كه‌مبوونه‌وه‌ی ته‌ركیز، دابه‌زینی فشاری خوێن، وشكبوونه‌وه‌ی پێست و چه‌ندین كێشه‌ی تر.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ند خۆراكێكن كه ده‌بنه‌هۆی به فێنك هێشتنه‌وه‌ی جه‌سته:
١- ماست و میوه
تێكه‌ڵكردنی ماست و میوه باشترین خواردنه بۆ نانی به‌یانی له وه‌رزی گه‌رمادا، میوه بڕێكی زۆر له ئاوی تێدایه و رێگریی ده‌كات له وشكبوونه‌وه‌ی جه‌سته.
ماستیش ده‌وڵه‌مه‌نده به چه‌نده‌ها به‌كتریای به‌سوود كه رێگریی ده‌كه‌ن له ژه‌هراوییبوون به خواردنی پیس، ئه‌مه زۆر گرنگه بۆ وه‌رزی گه‌رما، چونكه له هاویندا ژه‌هراویبوون به خواردنی پیس زۆر ده‌بێت.
٢- سه‌وزه
بۆ رێگریكردن له وشكبوونه‌وه‌ی جه‌سته، به ته‌نها شله‌مه‌نی به‌س نییه، به‌ڵكو پێویسته له‌گه‌ڵیشیدا ئه‌و خواردنانه بخورێن كه رێژه‌یه‌كی زۆر له ئاویان تێدایه، وه‌ك سه‌وزه.
پێویسته خۆت بپارێزیت له زۆر كوڵاندنی سه‌وزه، چونكه ده‌بێته‌هۆی له‌ناوبردنی ماده سوودبه‌خشه‌كانی ناوی له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو تێیدا.
په‌تاته‌ی كوڵاو
ئه‌و خواردنانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به كاربۆهیدرات ده‌بنه‌هۆی رێگرییكردن له هیلاكبوون به‌هۆی گه‌رماوه، شاره‌زایانی بواری خۆراك ئامۆژگاری خه‌ڵك ده‌كه‌ن كه له وه‌رزی گه‌رمادا ژه‌می بچووكی پر له كاربۆهیدرات و نیشاسته بخورێت، به‌مشێوه‌یه ئاستی شه‌كر له خوێندا به جێگری ده‌مێنێته‌وه.
٣- كوزه‌ڵه
شاره‌زایانی ته‌ندروستی پێیانوایه له‌رێگه‌ی عاره‌قكردنه‌وه‌ی زۆره‌وه كانزای ئاسن له جه‌سته‌دا كه‌مده‌بێته‌وه، بۆیه خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به كانزای ئاسن و له هه‌مانكاتدا ده‌بنه‌هۆی فێنككردنه‌وه‌مان به‌هۆی هه‌بوونی ئاوی زۆر له پێكهاته‌كه‌یاندا، بریتییه له كوزه‌ڵه.
٤- نه‌عنا
هه‌رچه‌نده نه‌عنا نابێته‌هۆی فێنككردنه‌وه‌ی هه‌موو جه‌سته، به‌ڵام ده‌بێته‌هۆی فێنككردنه‌وه‌ی زمان و ناو ده‌م و به‌مه‌ش هه‌ستێكی پاك و فرێش به‌و كه‌سه ده‌به‌خشێت.
٥- پیاز
له پێكهاته‌ی پیازدا ماده‌یه‌ك بوونی هه‌یه به‌ناوی (كوێرسێتین) كه كاریگه‌ری هه‌یه دژی ماده‌ی هیستامین له جه‌سته‌دا، ماده‌ی هیستامین یه‌كێكه له‌و مادانه‌ی له گه‌رمای زۆردا ده‌رده‌درێت و ده‌بێته‌هۆی دروستبوونی چه‌ند ناڕه‌حه‌تییه‌ك.
٦- مۆز
مۆز ده‌وڵه‌مه‌نده به پۆتاسیۆم، كه ده‌بێته‌هۆی باڵانسكردنی رێژه‌ی شله‌مه‌نی له جه‌ست
ژێده‌ر- دكتۆری ئۆنلاین
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.