سوپای عێراق دەستگیرکردنی سێ تیرۆریستی لە پارێزگای بەغدا، راگەیاند.
لەو بارەیەوە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە پشت بەستن بە زانیاریە ھەواڵگرییەکان، ھێزەکانی لیوای 59 سەربە فیرقەی شەشی پیادەی سوپای عێراق لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، دوو تیرۆریستیان لە قەزای تارمییە باکووری بەغدا دەستگیرکردووە.
باس لەوەشکراوە کە ھەروەھا پشت بەستن بە زانیاریە ھەواڵگرییەکان، ھێزەکانی فیرقەی شەشی پیادەی سوپای عێراق لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، تیرۆریستێکیان لە قەزای ئەبو غرێب رۆژئاوای بەغدا دەستگیرکردووە.
لە راگەیەنراوەکەدا، زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە نەخراوەتەڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.