Erbil 4°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 02:44

له‌که‌نه‌دا به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌کانی گه‌رما زیاتر له‌ 700 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

کوردستان TV
100%

به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له‌كه‌نه‌دا زیاتر له‌ 700 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ كه‌ زۆربه‌یان به‌ساڵاچوون.

ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی بریتش كۆلۆمبیا له‌رۆژئاوای كه‌نه‌دا رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ 719  كه‌س مردوون كه‌ پێده‌چێ هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانه‌كه‌یان بۆ ئه‌و گه‌رمایه‌ ناسرووشتییه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ لیزا لاپۆنیت، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پزیشكی دادوه‌ری ده‌ڵێت: گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و ژماره‌ زۆری هاووڵاتیان له‌وانه‌یه‌ هۆكاره‌كه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما بێت .

به‌گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسان زۆربه‌ی قوربانییه‌كان به‌ساڵاچوون و به‌ته‌نیا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.