سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ھەیسەم جبووری رایگهیاند: "بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا، نەبووەتە مایەی چارەسەرکردنی کورتھێنانی بوودجەی گشتیی 2021ی عێراق".
ھەیسەم جبوری لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا وێڕای ئاماژهدان بهوهی نرخی یەک بەرمیل نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 75 دۆلار و رایگهیاند:" بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا، نەبووەتە مایەی چارەسەرکردنی کورتھێنانی بوودجەی گشتیی 2021ی عێراق".
کۆتایی مانگی ئاداری رابردوو، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پرۆژەیاسای بوودجەی بۆ ساڵی دارایی 2021 پەسەند کرد کە کۆی گشتیی خەرجییەکانی بە 129 تریلیۆن دینار (نزیکەی 88 ملیار دۆلار) خەمڵێندراوە و کورتھێنان تیایدا بە 28 تریلیۆن دینار (نزیکەی 19 ملیار دۆلار) دیارییکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.