لهراگهیاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڵاوی كرده‌وه، كه له‌ده‌ڤه‌ری راپه‌رین به‌هۆی بۆردومانی فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاووه ژماره‌یه‌ك گوند بێ كاره‌با ده‌بن .
وه‌زاره‌تی كاره‌با رایدهگهێنێت: له هه‌ریه‌ك له گونده‌كانی ، زارگەلی، بۆکریسکان و لێوژە له ده‌ڤه‌ری راپه‌رین ، بەھۆی بۆمبەبارانی فرۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە كارهبهیان پچڕاوە.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات، كاتژمێر 11:30 ى شه‌وی رابردوو فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بناری قه‌ندیلیان بۆمباران كردووه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك ناوچه و شوێن زیانیان به‌ركه‌وتووه و تۆڕی كاره‌بایان پچڕاوه.
جێگای ئاماژه پێدانه، هێرشی فرۆكه جه‌نگییه‌كانی بۆ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی بوونی چه‌كدارانی پهكهكهوهیه ، كه له‌و شوێن و ناوچانه‌ش چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی لێیه زیان به‌ماڵ و زه‌وی و خانووی هاووڵاتیان كه‌وتووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.