له میانی پاله‌وانێتی هه‌لبژارده‌كانی ئه‌مه‌ریكای باشوور ناسراو به كۆپا ئه‌مه‌ریكاو له‌یه‌كه‌م یاری قۆناغی چاره‌گی كۆتاییدا، له یاریه‌كی پر گۆل‌دا هه‌لبژارده‌ی پیرۆ به‌لێدانه‌كانی یه‌كلایی كه‌ره‌وه له خالی سزا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هه‌لبژارده‌ی پاراگوای به‌ده‌ست هێناو به‌چوار گۆل به‌رامبه‌ر به سێ گۆل یاریه‌كه‌ی لێ برده‌وه.
له خوله‌كی یازده گۆستاڤۆ گۆمێز یه‌كه‌م گۆلی یاریه‌كه‌ی له سوودی پاراگوای تۆمار كرد، له خوله‌كی بیست و یه‌ك جیانلۆكا لابادۆ به تۆمار كردنی گۆلێك ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی بۆ پیرۆ یه‌كسان كرده‌وه .
به‌ر له ته‌واو بوونی گێمی یه‌كه‌م به پێنج خوله‌ك هه‌مان یاریزان جیانلۆكا لابادۆ گۆلی دووه‌می خۆی و پیۆری تۆمار كرد‌و هه‌لبژارده‌كه‌شی له گێمی یه‌كه‌م پێشخست .
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاو چوار جۆنیۆر ئه‌لۆنسۆ گۆلی دووه‌می پاراگوای تۆمار كرد‌و جارێكی تر ئه‌نجامی یاری یه‌كسان بوه‌وه .
له خوله‌كی هه‌شتا شۆشیمار یۆتۆن به‌تۆمار كردنی گۆلی سێیه‌م جارێكی تر پیرۆی له‌یاریه‌كه پێشخست ، به‌لام له دوا خوله‌كی كاتی یاریدا گابریێل ئاڤالۆس جارێكی تر ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی له سوودی پاراگوای یه‌كسان كدره‌وه‌و یاریش به‌سێ گۆل بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی پێ هات .
به لێدانه‌كانی یه‌كلایی كه‌ره‌وه له خالی سزا‌و به‌ئه‌نجامی چوار گۆل به‌رامبه‌ر به سێ گۆل هه‌لبژارده‌ی پیرۆ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناو خۆی گه‌یانده قۆناغی پێش كۆتایی ، هه‌لبژارده‌ی پاراگوای مالئاوایی له جامه‌كه كرد،
پیرۆ به‌سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر پاراگوای گه‌یشته گه‌یشته یاری پێش کۆتایی جامی کوپا ئه‌مریکا

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.