له دووه‌م یاری قۆناغی چاره‌كی كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای دوو هه‌زارو بیست هه‌لبژارده‌ی ئیتالیا به دوو گۆل به‌رامبه‌ر به گلێك له هه‌لبژارده‌ی به‌لجیكای برده‌وه‌و دووه‌م پلیتی قۆناغی پێش كۆتایی جامه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا.
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگای ئه‌لیانز ئه‌رینا له میونشنی ولاتی ئه‌لمانیا به‌رێوه چوو ، له خوله‌كی سی و یه‌ك نیكۆلا بارێلا به تۆمار كردنی گۆلێك ده‌رگای گۆل تۆمار كردتی له سوودی هه‌لبژارده‌ی ئیتالیا كرده‌وه .
له خوله‌كی چل و چواریش لۆرینزۆ ئینسینی گۆلی دووه‌می بۆئیتالیا تۆمار كرد، له دووه‌م خوله‌كی كاتی زیادكراوی گێمی یه‌كه‌م ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ به‌لجیكا هه‌ژمار كرد‌و رۆمیلۆ لۆكاكۆ به‌سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێی كرد‌و جیاوازی گۆله‌كانی له گێمی یه‌كه‌م كرده‌وه .
له گێمی دووه‌م به‌لجیكا به‌مه‌به‌ستی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه چه‌ند هێرشێكیان برده سه‌ر گۆلی ئیتالیا به‌لام سه‌رجه‌م هێرشه‌كان له‌لایه‌ن به‌رگریكاران وه‌لام ده‌درایه‌وه‌و یاری به‌ئه‌نجامی دوو گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك له سوودی ئیتالیا كۆتایی پێ هات و له قۆناغی پێش كۆتایی روبه‌رووی ئیسپانیا ده‌بێته‌وه ، به‌لجیكاش مالئاوایی له جامی یۆرۆ كرد .
له‌جامی یۆرۆ ئیتاڵیا سه‌رکه‌وتنی به‌لجیکا تۆمارکرد و گه‌یشته قۆناغی پێش کۆتایی

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.