دوێنێ شه‌و گرێبه‌ستی لیۆنێل مێسی ئه‌رژه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی ته‌واوبوو، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ڕێككه‌وتنێكی فه‌رمی له‌نێوان یاریزانه‌كه‌و ئیداره‌ی بارسا كرابێت بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه.
مێسی ئێستا له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی سه‌رقاڵی یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتی كۆپا ئه‌مه‌ریكایه كه له به‌ڕازیل به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی دهنگوباسی ئیسپانیا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ڕۆژانی داهاتوو ئه‌م پرسه یه‌كلایی ببێته‌وه ئه‌ویش به درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ كه دوو ساڵ وه‌ك یاریزان له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت و سێ ساڵیش ده‌بێته باڵیۆزی بلاوگڕانا .
گرێبه‌ستی مێسی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا ته‌واوبوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.