ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 2021/6/27، نۆ ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی جه‌لال به‌یار، هونه‌رمه‌ندی بواری شانۆ و دراما تێپه‌رده‌بێت.
هونه‌رمه‌ند جه‌لال ئه‌حمه‌د ڕه‌سوول، ناسراو به جه‌لال به‌یار، له ڕێككهوتی 2012/6/27 له هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد، دوایین كاری ئه‌و به‌شداریكردنی له به‌شی سێیه‌می زنجیره درامای گه‌رده‌لوول بوو.
هونه‌رمه‌ند جه‌لال به‌یار ، ناوی ته‌واوی (جه‌لال ئه‌حمه‌د ڕه‌سول) ه" ساڵی 1946 له شاری ڕانیه له‌دایك بووه" كه ئه‌وكات ئه‌و شاره سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر بووه" ساڵی 1969 بۆ یه‌كه‌مجار وه‌كو ئه‌كته‌ر به‌شداری شانۆگه‌ری (ماره‌یی) كردووه" پاشان له زۆربه‌ی شانۆگه‌ری و دراماكانی هه‌ولێر به‌شداری كردووه" باوكی جه‌لال به‌یار له سه‌رده‌می خۆی ڕۆژانه سه‌ردانی ته‌كیه‌ی تاڵه‌بانی كردووه له‌شاری كۆیه" دۆستی شێخ حوسامه‌ددین تاڵه‌بانی باوكی مام جه‌لال بووه" شێخ حوسامه‌ددین كه هه‌واڵی له‌دایك بوونی هونه‌رمه‌ند جه‌لال به‌یار ده‌زانێ به باوكی ده‌ڵێ ده‌بێ ناوی كوڕه‌كه‌ت بنێی جه‌لال له‌سه‌ر ناوی مام جه‌لال" سه‌باره‌ت به نازناوی به‌یار واته زه‌ویه‌كی به پیت و به‌ره‌كه‌ت" سه‌ره‌تای هاتنیان له كۆیه بۆ هه‌ولێر له گه‌ڕه‌كی عاره‌بان نیشته‌جێده‌بن" خوێندنی سه‌ره‌تایی له قوتابخانه‌ی فه‌یسه‌لیه‌ی دووه‌م ته‌واو كردووه"
له‌یادی نۆساڵه‌ی كۆچی دوایی ئه‌م هونه‌رمه‌نده ئهمرۆِ یه‌ك شه‌مه 27-6-2021له‌سه‌ر گڵكۆیه‌كه‌ی له گۆرستانی كه‌سنه‌زان كاتژمێر 6ی ئێواره یادی ده‌كرێته‌وه.
ناوی ههندیًَ له به‌رهه‌مه‌كانی:
• ماره‌یی
• چڵپاو
• مه‌سه‌له‌ی شارێك
• هه‌ورو ساماڵ
• هه‌بو نه‌بو
• محه‌مه‌د و سێوێ
• تاپۆ حه‌قی چیه
• به زۆر كراوه به دكتۆر
• مرۆڤ و ئازاره‌كانی
• سورمه‌خان
• ئادابا
• قه‌ڵای دم دم
• نامه
• خانه‌دان
• خزمه‌تكارێكی گوێ ڕایه‌ڵ
• خه‌ج و سیامه‌ند
• مۆرانه
• 3 كه‌لـله پوچ
• ماڵی نوێ
• ئه‌ژدیها
• چیای ئه‌فسانه‌ی ئاگرین
• گه‌رده‌لوول 3
به‌داخه‌وه له 2012/6/27 له‌كاتی وێنه گرتنی زنجیره درامای گه‌رده‌لوول كۆچی دوایی كرد.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.