پارێزگاى هه‌ولێر له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه رایگه‌یاند: به‌توندى ئه‌و هێرشه بۆ سه‌ر شاره‌كه‌مان، هاوڵاتییان و هاوشاریانى خۆشه‌ویستی شاره‌كه‌مان ئیدانه ده‌كه‌ین دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه تیرۆرستی ترۆسنۆكانه و تێكده‌رانه ناتوانن ئارامی و ئاسایش و سه‌قامگیرى شاره‌كه‌مان بشوێنن.
ڕاگهیندراوێك له پارێزگای هه‌ولێر
دوای ئه‌وه‌ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 2021.6.26 کاتژمێر 1:50 شه‌و، 3 درۆن فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە رێگەی خۆپێداکێشان خۆیان بە خانووی هاونیشتمانییەک لە باخچەکانی سەر رێی سێولە لە گوندی براغ نزیك کۆمەڵگەی مەلا ئۆمەر لە پارێزگای هەولێر دەدا، کە له‌ئاكامیدا دوو لەو درۆنانەكان دەتەقیهوه و یەکێکیان نه‌ته‌قییه‌وه، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی لێ ناکەوتۆتهوه.
وێڕاى به‌توندى ئیدانه‌كردنى ئه‌و هێرشه بۆ سه‌ر شاره‌كه‌مان، هاوڵاتییان و هاوشاریانى خۆشه‌ویستی شاره‌كه‌مان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه له‌ساییه‌ی چاوكراوه‌ی و شه‌ونخونی هێزه ئه‌منییه‌كان و ده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیس، شاری هه‌ولێر پارێزراوه و ئه‌و ئه‌كرده‌وه تیرۆرستی ترۆسنۆكانه و تێكده‌رانه ناتوانن ئارامی و ئاسایش و سه‌قامگیرى شاره‌كه‌مان بشوێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.