جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: ئومێد هەیە لە چەند رۆژی داهاتوودا 200 ملیار دینارەکە بگاتە هەرێمی کوردستان.
له میانی سه‌دانێكدا بۆ ده‌ڤه‌ری سۆران بۆ ئاگاداربوون له ڕه‌وشی ناوچه سنوورییه‌كان، دكتۆر به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند: لیژنە تەکنیکییەکانی بەغدا بەردەوامن لە وردبینی لە هەرێم، "پێشبینی دەكەین پێش كۆتایی ئەم مانگە 200 ملیارەکە بگاتە هەرێمی كوردستان .
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕاشیگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه جێگیركرا، هه‌ندێك لایه‌ن دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن، ناهێڵن ڕێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.