به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ چه‌ند مووشه‌ك ئاراسته‌ی شاری هه‌ولێر كرا و یه‌كێكیش له مووشه‌كه‌كان به‌ر ماڵی هاووڵاتییه‌ك كه‌وتووه.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرسه‌وه گواستییه‌وه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ی شاری هه‌ولێر كراون.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی گوتیشی: مووشەکەکان لە دەرووبەری هەولێر کەوتوونەتە خوارەوە و تائێستا نەزانراوە لە کوێ ئاراستە کراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دوو لە مووشەکەکان لە گوندی سێوەلە کەوتوونەتە خوارەوە و بەر ماڵێک کەوتوونە و تەقیونەتەوە و زیانیان به دوو ئۆتۆمبێل گه‌یاندووه.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی ده‌شڵێت: یەکێکی دیکە لە هەمان گوند بەر خانوویک کەوتووە و نەتەقیوەتەوە، تەنها زیانی مادی هەبووە، دوو مووشەکەکەی دیکەش لە دەربەندی گۆمەسپان کەوتوونەتە خوارەوە و تەنها یەکێکیان تەقیوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.