Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 20:08

یه‌کێتی تۆپی پێی هۆله‌ندا دوورکه‌وتنه‌وه‌ی هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ولاته‌که‌ی لوک دی یۆنگی راگه‌یاند

کوردستان TV
100%

یه‌كێتی تۆپی پێی هۆله‌ندا دووركه‌وتنه‌وه‌ی هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ولاته‌كه‌ی لوك دی یۆنگی راگه‌یاند، دی یۆنگ له‌ یه‌كه‌ی مه‌شق و راهێنانی سێشه‌ممه‌ی رابردووی هه‌ڵبژارده‌كه‌ دووچاری پێكان هات، ئه‌ویش به‌هۆی به‌ریه‌كه‌وتنی له‌گه‌ڵ یاریزان كۆدی جاكبۆ، بۆیه‌ به‌ناچاری مه‌شقه‌كانی جێهێشت.
 دی یۆنگ سیی و هه‌شت یاری نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ل هه‌ڵبژارده‌ی ولاته‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌، به‌ڵام به‌هۆی پێكان‌ ناتوانێت درێژه‌ به‌ یاریكردن بدات له‌ ڕكابه‌ریه‌كانی جامی یۆرۆ.
هه‌روه‌ها به‌هۆی یاساو ڕێنماییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا، هۆڵه‌ندا ناتوانێت له‌م قۆناغه‌دا گۆڕانگاری به‌ یاریزانێكی دیكه‌ بكات، به‌ڵكو ته‌نیا ده‌توانێت گۆڵپارێز بگۆڕێت، له‌ قۆناغی شازده‌ی جامی یۆرۆ، یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو هۆڵه‌ندا ڕووبه‌ڕووی چیك ده‌بێته‌وه‌ . 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.