هەڵبژاردەی بەڕازیل سێیەم سەركەوتنی لەسەریەكی لە پاڵەوانێتی كۆپا ئەمەریكا بەدەستهێناو گەیشتنی بۆ قۆناغی چارەگی كۆتایی مسۆگەركرد، لە گەڕی چوارەمی قۆناغی یەكەمی پاڵەوانێتیەكەو لە گڕوپی دووەمدا، هەڵبژاردەی بەڕازیل كە هەر خۆی میوانداریی ئەمجارەی كۆپا ئەمەریكایە، بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە هەڵبژاردەی كۆلۆمبیای بردەوە.
لە گێمی یەكەمدا، كۆلۆمبیا بە گۆڵێك پێشكەوت، گۆڵەكەش یاریزان لویس دیاز لە خولەكی دە به شێوازێكی جوان و سهرنجڕاكێش تۆماری كرد.
لە گێمی دووەم و لە خولەكی حەفتاوهەشتدا، یاریزان ڕۆبێرتۆ فێرمینۆ گۆڵی بەرامبەری بەڕازیلی به لێدانی سهر بەدەستهێناو ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە، پاشان یاریزان كاسێمیرۆ گۆڵی دووەم و بردنەوەی سەماكارانی سامبای لە خولەكی دەیەمی كاتی زیادكراوی یاری تۆماركردو سێ خاڵی ڕووبەڕوو بوونەوەكەی بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی مسۆگەركرد.
بەم بردنەوەش كۆی خاڵەكانی بەڕازیلی خاوەنی نازناوی پێشووی پاڵەوانێتیەكە لە پێشەنگی ڕیزبەندی گڕوپی دووەم بۆ نۆ خاڵ بەرزبووەوەو بە شێوەی پێشوەخت گەیشتنی بۆ قۆناغی هەشت مسۆگەركرد، كۆلۆمبیاش بە چوار خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی گڕوپەكە مایەوەو ئەویش بە هەمان شێوە گەیشتە قۆناغی چارەگی كۆتایی كۆپا ئەمەریكا .
له کوپا ئهمریکا بهرازیل سێیهم سهرکهوتنی لهسهر یهکی تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.