Erbil 14°C شەممە 11 کانوونی دووەم 13:05

لاڤرۆڤ: تورکیا چاوپۆشی له‌ به‌ره‌ی ته‌حریر شام ده‌کات

ئه‌و به‌ره‌یه‌ هه‌مان ئه‌و گرووپه‌ی نوسرایه‌ كه‌ له‌ لیستی تیرۆردایه‌
کوردستان TV
100%

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ،سێرگي لاڤرۆڤ له‌ باره‌ی سووریاوه‌ ره‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی توركیا كرد و توركیای به‌ چاوپۆشی كردن له‌ به‌ره‌ی ته‌حریر شام ( نوسرای پێشووی) ده‌كات.

لاڤرۆڤ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا باسی له‌وه‌ كرد كه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌یه‌وێت كریدۆرێك بۆ گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی بۆ باشووری سووریا بكرێته‌وه‌ ،به‌ڵام له‌به‌ر چاوپۆشییه‌كانی توركیا له‌ كرده‌وه‌كانی چه‌كدارانی ته‌حریر شام، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ دژی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و كریدۆره‌ له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ دروست بكرێت.

لاڤرۆڤ له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ رووسیا له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێكی سیاسی كه‌ یه‌ك له‌وان چاوپۆشی توركیایه‌ له‌ چه‌كدارانی ته‌حریر شام له‌ دژی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و هاوكارییه‌ مرۆییانه‌ له‌ رێگه‌ی توركیاوه‌ روانه‌ی باشووری سووریا بكرێن.

ناوبراو جه‌ختی له‌وه‌ كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ پێشتر چه‌ندین جار هه‌وڵ بۆ ناردنی هاوكاری مرۆیی بۆ باشووری سووریا دراوه‌، به‌ڵام به‌ هۆی چاوپۆشییه‌كانی توركیاوه‌ ئه‌و هاوكارییانه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ ده‌ستی چه‌كدارانی ته‌حریرشام یا ئه‌و گرووپه‌ چه‌كدارییه‌ رێگری له‌ ناردنی هاوكارییه‌كان بۆ شوێنی مه‌به‌ست كردووه‌ كه‌ ئه‌مه‌یش نیشانه‌ی كه‌م ته‌رخه‌می توركیایه‌.

ئه‌رده‌لان گۆران

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.