Erbil 4°C شەممە 11 کانوونی دووەم 05:09

ئه‌گه‌ری راده‌ست کردنی کارسازێکی کورد به‌ تورکیا له‌ ئارادایه‌

به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره‌ داوای به‌رتیلیان لێكردووه‌و توركیای به‌جێهێشتووه‌
کوردستان TV
100%

كارسازێكی كورد به‌ ناوی سه‌زگین باران قۆرقماز كه‌ به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره‌ داوای دانی به‌رتیلیان لێكردووه‌، به‌ڵام به‌رتیله‌كه‌ی نه‌داوه‌و توركیای به‌جێ هێشتووه‌، له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تی ئه‌مریكا له‌ وڵاتی نه‌مسا ده‌ستگیر كرا. سه‌زگین باران قۆرقماز له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رووبه‌رووی كێشه‌ی جیاجیا و ده‌ستگیركردنی كه‌سانی نزیكی ببوویه‌وه‌، چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌نقه‌ره‌ له‌ رێگه‌ی رۆژنامه‌نووسێك به‌ ناوی وه‌یس ئاته‌شه‌وه‌ داوایان كردبوو كه‌ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی و ئازاد كردنی كه‌سانی نزیكی بڕهی 10 ملیۆن یورۆ به‌رتیل بدات.

ئه‌م رووداوه‌ له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌ی مافیای نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی توركیا سه‌دات په‌كه‌ره‌وه‌ ئاشكرا كرابوو. سه‌زگین باران قۆرقماز سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بڕیاری گرتنیشی بۆ ده‌ركرابوو به‌ڵام له‌ توركیا هه‌ڵهاتووه‌ و دواجار له‌ نه‌مسا له‌سه‌ر داوای ئه‌مریكا به‌ تۆمه‌تی سپی كردنه‌وه‌ی پاره‌ ده‌ستگیركرا.

هه‌ر چه‌ند ئه‌مریكا داوای دادگایی كردنی ئه‌و كارسازه‌ كورده‌ له‌ ئه‌مریكا ده‌كات، به‌ڵام حكوومه‌تی توركیایش بۆ رێگریكردن له‌ ئاشكرا بوونی زیاتری نهێنییه‌كان هه‌وڵ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و كارسازه‌ كورده‌ بۆ توركیا ده‌دات.

رۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه‌یش داواكاری گشتی ئه‌مریكا داوای له‌ حكوومه‌تی توركیا كردبوو كه‌ ده‌ست به‌سه‌ر ماڵ و مڵكی سه‌زگین باران قۆرقمازدا بگرێت.

ئه‌رده‌لان گۆران

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.