تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا گوندی قومرێی له ناحیه‌ی كانی ماسی سه‌ربه قه‌زای ئامێدی بۆردومان كرد و به‌هۆیه‌وه ماڵی هاووڵاتییه‌ك زیانی مادی به‌ركه‌وت.
به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا سنووری گوندی قومرێی له ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵا له ناحیه‌ی كانی ماسی تۆپباران كرد و به‌هۆیه‌وه زیانی ماددی به‌ر ماڵی هاووڵاتییه‌كی ئه‌م گونده كه‌وت.
له‌مباره‌یه‌وه عومه‌ر قومری موختاری گوندی قومرێی به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: به‌دووری دوو مه‌تر تۆپ له نزیك ماڵی هاووڵاتی ئه‌م گونده كه‌وتووه‌ته‌خواره‌وه، له‌وكاته‌دا خاوه‌نی ماڵه‌كه له‌گوند بووه و سه‌رقاڵی چنینه‌وه‌ی به‌روبوومی ره‌ز و باخ بووه، خۆشبه‌ختانه زیانی گیانی نه‌بووه و ته‌نیا زیانی ماددی پێگه‌یشتووه.
جێی ئاماژه‌یه به‌هۆی بوونی بنكه و باره‌گاكانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه، تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تۆپباران ده‌كات، ئه‌مه‌ش دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆری لای دانیشوانی ئه‌و ناوچانه درووست كردووه و هاووڵاتیانی ناچاركردووه گونده‌كه چۆڵ بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.