Erbil 15°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 19:45

که‌یسی داخستنی هه‌ده‌په‌ له‌ لایه‌ن دادگای ده‌ستوورییه‌وه‌ قه‌بووڵ کرا

دادگای ده‌ستووری توركیا ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م دانیشتنی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه‌ ئه‌نجامدا
کوردستان TV
100%

له‌ چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی داواكاری گشتی توركیا و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی توركیادا بۆ داخستنی هه‌ده‌په‌، ئه‌مڕۆ دادگای ده‌ستووری ئه‌ووڵاته‌ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ر كه‌یسی داخستنی هه‌ده‌په‌ ئه‌نجامدا.
له‌ كۆبوونه‌وه‌ی دادوه‌رانی دادگادا بڕیار له‌سه‌ر قه‌بووڵ كردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی كه‌یسه‌كه‌ درا.
له‌و كه‌یسه‌دا كه‌ له‌ زیاتر له‌ 800 لاپه‌ڕه‌ پێكهاتووه‌ چه‌ندین تاوانی جیاجیا خراونه‌ته‌ پاڵ هه‌ده‌په‌ و داواكاری گشتی توركیا داوای داخستنی هه‌ده‌په‌ و قه‌ده‌غه‌ كردنی كار و چالاكی سیاسی بۆ زیاتر له‌ 500 ئه‌ندام و به‌پرسی هه‌ده‌په‌ ده‌كات.
جێگای ئاماژه‌ پێكردنه‌ كه‌ مانگی رابردوو داواكاری گشتی دووباره‌ كه‌یسی داخستنی هه‌ده‌په‌ی راده‌ستی دادگای ده‌ستووری كردبوو به‌ڵام دادگای ده‌ستووری به‌ هۆی كه‌موكۆڕییه‌كانی نێو كه‌یسه‌كه‌، كه‌یسه‌كه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی توركیا گه‌ڕاندبوویه‌وه‌.
ئه‌رده‌لان گۆران

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.