سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، مووچەی پلە باڵاکان ھەموار کراوەتەوە و بۆ 50% کەم کراوەتەوە، بۆیە پێویستە خۆیانی لەگەڵ رابێنن، چونکە ئەوە بڕیارە و لە چوارچێوەی یاسای چاکسازی دراوە.
حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە ھەرێمی کوردستان به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگهیاند، فۆڕم بەسەر پلە باڵاکاندا دابەش کراوە بۆ ھەموارکردنەوەی مووچەیان و پێویستە ئەوانیش خۆیان لەگەڵ یاسای چاکسازی بگونجێنن و مووچەکەشیان ھەموار دەکرێتەوە کە خانەنشین دەبن، چونکە پێشتر 80%ی مووچەیان پێ دەدرا، بەڵام ئێستا بۆ 50% کەم کراوەتەوە، کە لە چوارچێوەی یاسای چاکسایدا ئەوە جێگیر کراوە و بەو شێوەیەش بەردەوام دەبێت.
دهشڵێت، ئەوەی پلە باڵاکانیش ھەمووی 50%ی مووچەیان پێ نادرێت، چونکە بەپێی خزمەت و بڕوانامە و تەمەن دەبێت و ئەوەی خزمەتی لە ھەمووی زۆرتر بێت، ئەوکات مووچەی 50%ی پێ دەدرێت، ئەگەر نا مووچەکەی لە 50%یش کەمتر دەبێت، چونکە چەند مەرجێک دیاری کراون و پێویستە ئەو مەرجانەیان تێدا بێت، ئەگەر نا ناتوانن 50%یش وەرگرن.
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ چاکسازیکردن لە مووچە، لە یاسای چاکسازیدا بڕیاری داوە کە مووچەی ئەو کەسانەی پلە باڵان و خانەنشین دەکرێن، پێویستە مووچەکەیان ھەموار بکرێتەوە و زۆرترین مووچە لە 50% زیاتر نەبێت، چونکە پێشتر ئەوەی خانەنشین دەبوو، بە 80%ی مووچەکەی خانەنشین دەکرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.