Erbil 7°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 22:43

له‌ ئاکامی به‌ توندی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌ک له‌ رووسیا نۆ که‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

15 سه‌رنشینی دیكه‌یش بریندار بوون
کوردستان TV
100%

له‌ ئاكامی به‌ توندی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌ك له‌ ناوچه‌ی كه‌مه‌رۆڤۆی هه‌رێمی سیبریا له‌ رووسیا كه‌ ژماره‌یه‌ك وه‌رزشوانی په‌ڕه‌شووتی له‌نێودابوون، نۆ كه‌س گیانی له‌ده‌ست دا.

فه‌رمانگه‌ی باری له‌ناكاوی رووسیا رایگه‌یاند فڕۆكه‌یه‌كی بزوێنه‌ر سووكی جۆری L-410كه‌ ژماره‌یه‌ك وه‌رزشوانی په‌ڕه‌شووتی له‌نێودابوون، له‌ كاتی به‌ڕێكه‌وتنیدا یه‌كێك له‌ بزوێنه‌ره‌كانی كێشه‌ی تێكه‌وتووه‌.

له‌ كاتێكدا تیمی فڕۆكه‌وانی هه‌وڵیان ده‌دا بگه‌ڕێنه‌وه‌ ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی لێ به‌ڕێ كه‌وتووه‌، به‌ڵام به‌هۆی به‌ توندی نیشتنه‌وه‌ فڕۆكه‌كه‌ كه‌وتووه‌ به‌سه‌ر لای چه‌پیدا.

له‌ ئاكامی رووداوه‌كه‌دا نۆ سه‌رنشینی ناو فڕۆكه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ كه‌ دووانیان فڕۆكه‌وان بوون، 15 سه‌رنشینه‌كه‌ی دیكه‌یش بریندار بوون.

لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستی پێكردووه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.