Erbil 13°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 11:44

گه‌نجێک له‌ زێی گه‌وره‌دا خنکا

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی گه‌نجێكی خه‌ڵكی هه‌ولێر له‌ زێی گه‌وره‌دا خنكا.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ خه‌بات پێیڕاگه‌یاندین، گه‌نجه‌كه‌ ناوی "ئه‌حمه‌د عومه‌ر سه‌عید"ه‌ و ته‌مه‌نی 30 ساڵانه‌ و دانیشتووی شاری هه‌ولێره‌ و ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌مه‌به‌ستی گه‌شت و سه‌یران چووه‌ته‌ سه‌ر زێی گه‌وره‌ و له‌ كاتی مه‌له‌كردندا به‌هۆی نه‌شاره‌زایی مه‌له‌كردن له‌ زێی گه‌وره‌دا له‌ سنووری چه‌مه‌ ژێرئاو كه‌وتووه‌ و خنكاوه‌.

له‌باره‌ی ڕووداوی خنكانه‌كه‌وه‌ نه‌قیب ئامانج شێخانی، به‌رپرسی تیمی غه‌واسی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی خه‌بات ،به‌ كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له‌ كاتژمێر 5:10 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاگادار كراینه‌وه‌ له‌ ڕووداوێكی خنكان، ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانمان گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌.

گوتیشى: له‌ ئێستادا تیمه‌كانمان سه‌رقاڵی گه‌رانن به‌ دوای ته‌رمه‌كه‌دا.

نه‌قیب ئامانج شێخانی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ ئه‌وه‌ حه‌وته‌مین حاڵه‌تی خنكانه‌ له‌ زێی گه‌وره‌دا ڕووبدات، هه‌ر بۆیه‌ داوا له‌ هاووڵاتییان ده‌كه‌ین له‌ وه‌رزی هاویندا به‌ هۆشیارییه‌وه‌ له‌ ڕووباری زێی گه‌وره‌دا مه‌له‌ بكه‌ن.

سالار نامیق

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.