سەرەڕای ئەوەی وڵاتی هیندستان بەدەست پەتای كۆرۆنا و كەڕووی رەشەوە گیرۆدە بووە، كهچی نەخۆشیەكی دیكهش لهو وڵاته دەركەوت كە پێی دەوترێت كەڕووی سەوز" و ئەم نەخۆشیەش لە سییەكانی مرۆڤ دەدات.
میدیاكانی هیندستان بڵاویانكردووەتەوە، لە ولایەتی مادیا برادیش گەنجێك كە لە پەتای كۆرۆنا چاكبووەتەوە، تووشی نەخۆشیەك بووە بەناوی كەڕووی سەوز.
روونیشكراوەتەوە، گەنجەكە تەمەنی 34 ساڵە ماوەی دوو مانگ كۆرۆنای پێوە ماوەتەوە، بەڵام دواتر تووشی تا و خوێنبەربوون لە لوتدا بووە و پشكنینەكان دەریانخستووە كە تووشی كەڕووی سەوز بووە.
لای خۆیەوە دكتۆر رافی دوسی سەرۆكی بەشی نەخۆشیەكانی سنگ لە پەیمانگای سری ئۆربیندۆ بۆ زانستی پزیشكی ئاماژەی بەوە كردووه، نەخۆشەكە وەڵامی دەرمانەكان ناداتەوە و 90 له سهدای سییەكانی تووشی ئەو پەتایە بووە و دواتر لە رێگەی فڕۆكەوە گواستراوەتەوە بۆ مۆمبای.
رونیشیكردووەتەوە، "كەڕووی سەوز" نەخۆشییەكە كە بەهۆیەوە بەشێك لە سییەكان بۆگەن دەكەن، نەخۆشیەكە كاریگەری لەسەر سییەكان و گیرفانەكانی لوتی نەخۆشەكە كردووە و تووشی خوێنبەربوونی كردووە، هەروەها كەڕووی سەوز جیاوازە لە كەڕووی رەش و پێویستی بە لێكۆڵینەوەی زیاتر هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.