Erbil 3°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 01:27

د.سەباح سوبحی: ناکرێت پەکەکە هەرێمی کوردستان بکاته‌ شوێنی ساغکردنەوەی کێشەکانیان

کوردستان TV
#7
100%

چاودێرێكی سیاسی رایگه‌یاند: ئه‌و ستراتیژیه‌تی په‌كه‌كه‌ كه‌ ئێستا په‌یره‌وی ده‌كات له‌گه‌ڵ سوپای توركیا مه‌ترسییه‌كی زۆر گه‌وره‌ی له‌سه‌ر خه‌ڵكی سیڤیلی کوردستان دروستكردووه‌.

دکتۆر سەباح سوبحی حەیدەر مامۆستای زانکۆ و چاودێری سیاسی، له‌ لێدوانی تایبه‌ت به‌  کوردستان تیڤی رایگه‌یاند: ناکرێت پەکەکە هەرێمی کوردستان بكاته‌ شوێنی ساغ کردنەوەی کێشەکانیان.

دکتۆر سەباح سوبحی حەیدەر گوتی: پەکەکە وه‌ك هێزێكی میلیشیا له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی سنوری نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا جێگیربوون و له‌ شنگالیش پێگه‌ی خۆیان سه‌پاندووه‌، وه‌ك دیاره‌ له‌م قۆناغه‌دا هه‌وڵی گه‌یشتن به‌ دوو ئامانجی سه‌ره‌كی ده‌دات.

یه‌كه‌میان دۆزی كورد له‌ توركیا، په‌كه‌كه‌ به‌ناوی خۆی كردووه‌ به‌ تاكه‌‌ نوێنه‌ری مافه‌كانی گه‌لی كورد هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌پرۆسه‌ی سه‌پاندنی هێز به‌رده‌وام ده‌بێ و هه‌وڵی خۆی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی كێبركێ و ململانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌ به‌هێزه‌كان بكات.

دکتۆر سەباح گوتیشی: په‌كه‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ بایه‌خ به‌ سه‌پاندنی ناوخۆیی دەدات، ئه‌وه‌نده‌ گرنگی به‌ململانی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی توركیا نادات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ململانی له‌گه‌ڵ توركیا به‌مه‌زه‌نده‌ی خۆی لاواز نابێت به‌ڵكو به‌هێز ده‌بن.

له‌باره‌ی پرۆسی ئاشتی له‌ توركیا دکتۆر سەباح گوتی: پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ توركیا به‌گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له‌سه‌ر په‌كه‌كه‌ ده‌ژمێردرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شێوازی دامه‌زراندن و كاركردن و رێكخستنی په‌كه‌كه‌ قه‌بوڵی رای به‌رامبه‌ریان نییه‌ و به‌های كاری سیاسی و رێگای دانوستاندن و گفتوگۆ ناگرێته‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان.

هاوکات گوتیشی: هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئه‌و ستراتیژیه‌تی په‌كه‌كه‌ كه‌ ئێستا په‌یره‌وی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی خاكی هه‌رێمی كوردستان ببێته‌ جێگای ته‌سفیه‌ی حیساباتیان له‌گه‌ڵ سوپای توركیا مه‌ترسییه‌كی زۆر گه‌وره‌ی له‌سه‌ر خه‌ڵكی سیڤیلی کوردستان دروستكردووه‌، پێویسته‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی ئه‌وروپا ووڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ته‌واوه‌تی چاودێری بارودۆخه‌كه‌ له‌ نزیكه‌وه‌وه‌ بكه‌ن و نه‌ھێڵن چیتر ئه‌م خاكه‌ له‌لایه‌ن توركیا و په‌كه‌كه‌ ببێه‌ گۆره‌پانی شه‌ر و ئامرازێك بێت بۆ ده‌ستێوه‌ردان له‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی.

ئا/فەرمان عەلی

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.