بەهۆی شه‌رو ئاڵۆزییه‌كانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا له سنووری ناحیەی کانی ماسێ، زیاتر لە هەزار دۆنم زەوی لە ناوچه‌كه سوتاون.
له به‌دواداچوونێكی كوردستان تیڤیدا ماوەی دوو ڕۆژە لە پێنج گوندی سەربە ناحیەی کانی ماسێ ئاگر لە دارستانەکان كه‌وتۆته‌وه، زیانێكی زۆر به‌ر زه‌وییه‌كان كه‌وتووه، ماوەی دوو ڕۆژە ئاگرەکەش بەردەوامە، ئاگره‌كه نه‌كوژاوه‌ته‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه سەربەست سەبرى، بەڕێوەبەرى ناحیەى کانى ماسێ له لێدوانێكیدا بۆ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: بەهۆى تۆپبارانکردن و بۆردوومانى تورکیا لە دوێنێوە ئاگر له زه‌وییه‌كانی گوندی دشیشێ، بێقوڵکێ، قومری دەرگەڵا و ڕیبارکی، کەوتووە، بەردەوام ئاگر فراوانتر دەبێت، لە ئاستى کۆنترۆڵکرنى ئێمە دەرچووە.
بەرێوبەری ناحیەی کانی ماسێ گوتیشی، شەوی ڕابردوو شەڕێکی قورس لە نێوان چه‌كدارانی پەکەکە و سوپای تورکیا ڕوویداوە و دەنگی چەندین جۆری چەک بیستراوە.
شایه‌نی باسه بەهۆی شه‌ڕو ئاڵۆزییه‌كانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و گونده‌كان چۆڵكراون دانیشتوانهكهیش به‌ره‌و شوێنێكی دیكه ئاواره‌بوونه، تا ئێستا زیاتر له هه‌زار دۆنم زه‌وی سووتاون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.