Erbil 4°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 00:27

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بڕیارێکى گرنگى له‌باره‌ى ده‌رمان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتیان ده‌رکرد

کوردستان TV
100%

دوای به‌دواداچوونی كێشه‌و گرفته‌كان و هاورده‌كردن و به‌هه‌مهێنانی ده‌رمان له‌ به‌رنامه‌ی (میوانی دلێر) له‌ كوردستان تیڤی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڕیارێكی گرنگی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاوولاتيان ده‌ركرد

به‌ پێى بڕیارێكى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كوالێتى كۆنتڕۆلى جۆرى ده‌رمان، لةمةودوا هاورده‌كردن و به‌رهه‌مهێنانى هه‌موو جۆره‌ ده‌رمانێك قه‌ده‌غه‌یه‌ به‌بێ لۆگۆو ستیكه‌رى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بخرێته‌ بازارو یاخود بدرێت به‌ نه‌خۆش.
له‌م باره‌یه‌وه‌ (د. شێراون سادق ) به‌ كوردستان تیڤى راگه‌یاند وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وه‌ك به‌شێك له‌ هه‌نگاوى چاكسازى بڕیاریدا هیچ ده‌رمانێك به‌بێ لۆگۆو ستیكه‌ر نه‌درێت به‌هیچ نه‌خۆشێك و نه‌خرێته‌ بازار.

له‌باره‌ى گرنگى ستیكه‌رو لۆگۆ د.شێروان رایگه‌یاند: ستیكه‌رو لۆگۆ ته‌نیا ئاماژه‌یه‌ك نییه‌ كه‌ بكه‌وێته‌ سه‌ر پاكه‌تى ده‌رمان به‌ڵكو دڵنیاكه‌ره‌وه‌یه‌ بۆ سه‌لامه‌تى به‌كارهێنانى ده‌رمان له‌لایه‌ن نه‌خۆش و هه‌روه‌ها جۆرێك له‌ یاریكردن به‌ نرخى ده‌رمان كه‌مده‌كاته‌وه‌ ، چونكه‌ له‌گه‌ڵ رێپێدانى به‌كارهێنان، نرخى دیاریكراویش له‌سه‌ر ئه‌و ستیكه‌ره‌ چاپ ده‌كرێت به‌وهۆیه‌وه‌ كه‌مترین فێل له‌ نه‌خۆش ده‌كرێت له‌كاتى كڕینى ده‌رمان .
شایه‌نى باسه‌ نزیكه‌ى (5000)جۆر ده‌رمان له‌ كوردستان بوونى هه‌یه‌ به‌شێك له‌و ده‌رمانانه‌ به‌رهه‌مى كارگه‌كانى ده‌رمانسازى ناوحۆى كوردستانن به‌شێكى دیكه‌ش له‌ده‌روه‌ هاورده‌ ده‌كرێت .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.