Erbil 32°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 10:27

پیکێ: جگه‌ له‌ بارسێلۆنا ئاماده‌ نییه‌ یاری بۆ هیچ یانه‌یه‌کی دیکه‌ بکات

کوردستان TV
100%


جیرارد پیكێ به‌رگریكاری یانه‌ی بارسێلۆنا ڕایگه‌یاند، جگه‌ له‌ بارسێلۆنا ئاماده‌نیه‌ یاری بۆ هیچ یانه‌یه‌كی دیكه‌ بكات و ئه‌گه‌ر هاتوو داوای لێكرا تیپه‌كه‌ به‌جێبهێڵێت، ئه‌وا به‌ یه‌كجاری واز له‌ یاریكردن دێنێت.
 پیكێ به‌ ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ڕاگه‌یاند كه‌ هه‌ندێ یاریزان بۆ پاره‌ كۆكردنه‌وه‌ یان بۆ ئامانجی دیكه‌ تیپه‌كانیان به‌جێده‌هێڵن و له‌ ڕیزی یانه‌ی دیكه‌ یاری ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕۆناڵد كۆمانی ڕاهێنه‌ر داوای لێكرد تیپه‌كه‌ی به‌جێبهێڵێت، ئه‌وا به‌ یه‌كجاری واز له‌ یاریكردن دێنێت و جگه‌ له‌ بارسێلۆنا له‌ ڕیزی هیچ یانه‌یه‌كی دیكه‌ یاری ناكات.
 سه‌باره‌ت به‌و ڕه‌خنانه‌ی كه‌ ئاراسته‌ی ده‌كرێن، پیكێ گوتی، ڕه‌خنه‌ به‌شێكه‌ له‌ تۆپی پێ، هه‌ر یاریزانێكیش بچێته‌ ناو یاریگا ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ ده‌بێته‌وه، بۆیه‌ هه‌موو یاریزانێك ده‌بێت ڕه‌خنه‌ قبوڵ بكات، له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكیش كه‌ ئاخۆ له‌ پلانی دا هه‌یه‌ ببێته‌ سه‌رۆكی بارسێلۆنا.
 پیكێ گوتی، بارسێلۆنا هه‌موو ژیانی منه‌و هه‌موو كاتێك به‌ گوڕوتینه‌وه‌ هه‌وڵی سه‌رخستنی تیپه‌كه‌م ده‌ده‌م، من ئێستا یاریزانم له‌ ڕیزی ئه‌م یانه‌یه‌و هێشتا زۆرم ماوه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ پۆستێكی ئیداری له‌ یانه‌كه‌دا، دوای وازهێنانم له‌ یاریكردن پلان داده‌ڕێژم بۆ ئه‌وه‌ی به‌ چ شێوازێك و له‌ چ پۆستێك له‌ خزمه‌تی یانه‌كه‌م به‌رده‌وام ده‌بم .
 

 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.